نرخی دۆلار کە لە چەند رۆژی رابردوودا تا سەرووی 144 هەزار دینار هەڵکشابوو، بە خێرایی رووی لە دابەزین کردووەتەوە و ئەمەش دیسان بازاڕی دراوەکانی ئاڵۆز کردووە.
هەرچەندە ئەمڕۆ بانکی ناوەندیی عێراق داخراوە، بەڵام لەپڕ نرخی دیبار هەڵکشا و هۆکارە سەرەکییەکەش پێوەندی بە کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق و خوێندنەوەی پڕۆژەیاسای بودجەوە هەیە.
دیار نییە دواجار پەرلەمانی عێراق بە هەنگاوەکانی، نرخی دینار لە چ ئاستێکدا جێگیر دەکات.
نەوشێروان شوکور، خاوەنی نووسینگەی کۆی نرخ، بۆ "وشە" ئاماژەی دا، نرخی دۆلار لە نووسینگەیەک بۆ نووسینگەیەکی تر جیاوازە و بە خێرایی هەڵبەز و دابەز دەکات، هۆکارەکەش ناسەقامگیریی داراییە لە بەغدا و دیار نییە دواجار پەرلەمانی عێراق بە هەنگاوەکانی، نرخی دینار لە چ ئاستێکدا جێگیر دەکات.
ئەو، روونی کردەوە هەر ئێستە لە نووسینگەکەی ئەوان، هەر 100 دۆلاری ئەمەریکی بە 141 هەزار دینار دەفرۆشێت و بە 138 هەزار دیناریش لە خەڵکی وەردەگرن.
لە پڕۆژەی بودجەی عێراق، نرخی هەر دۆلارێک بە هەزار و 450 دینار دەستنیشان کراوە و ئەم بڕیارەش لە لایەن بانکی ناوەندی و حکوومەتیش پەسند کراوە و بانکی دراوی نێودەوڵەتی و بانکی جیهانیش بۆ ئەو مەبەستە لەسەر هێڵە و رەزامەندی دەربڕیوە، بەڵام بەشێک لە لایەنەکانی پەرلەمانی عێراق بەم بڕیارە ناڕازین و دەیانەوێت بە زۆرینە رەتی بکەنەوە.