به‌های كۆمپانیای تێسلا له ساڵی رابردوو، حه‌وت هێنده زیادی كرد و تا ئێسته‌یش له‌ناو بۆرسه‌دا زیاترین كڕیاری هه‌یه، بۆیه سه‌رۆكی كۆمپانیای به‌رهه‌مهێنانی ئۆتۆمبێلی كاره‌بایی "تێسلا" له‌ڕووی سه‌رمایه‌وه پێش سه‌رۆكی ئامازۆن كه‌وت و بوو به ده‌وڵه‌مه‌ندترین كه‌سی دنیا.
سەرمایەکەی گەیشتووەتە 200 ملیار دۆلار
.
به‌پێی ئاماری دامه‌زراوه‌ی دارایی جیهانی، كۆمپانیای به‌رهه‌مهێنانی ئۆتۆمبێلی كاره‌بایی تێسلا ساڵی رابردوو 700٪ سه‌رمایه‌كه‌ی زیادی كردووه و ئیلان ماسك سه‌رۆكی 49 ساڵه‌ی ئه‌و كۆمپانیایه، بووه‌ته ده‌وڵه‌مه‌ندترین كه‌س له دنیا.
ئاژانسی ئابووری بلۆمبێرگ، لیستی گه‌وره سه‌رمایه‌داره‌كانی دنیای بڵاو كردووه‌ته‌وه و تێیدا ده‌ركه‌وتووه سه‌رمایه‌ی ئیلان ماسك، 188 ملیار و 500 ملیۆن یۆرۆیه كه ده‌كاته نزیكه‌ی 200 ملیار دۆلار، ئێسته سه‌رمایه‌كه‌ی یه‌ك ملیار و 500 ملیۆن دۆلار له جێف بیزۆس سه‌رۆكی ئامازۆن زیاتره.
به‌گوێره‌ی بلۆمبێرگ، سه‌رباری ئه‌وه‌ی تێسلا ئاستی به‌رهه‌مهێنانی كه‌مه، به‌ڵام له ركابه‌ری ئابووریدا له سه‌رجه‌م كۆمپانیاكانی به‌رهه‌مهێنانی ئۆتۆمبێل له پێشتره.
ساڵی رابردوو سه‌رۆكی كۆمپانیای تێسلا له ریزی سێیه‌م سه‌رمایه‌داره‌كانی دنیا بوو، به‌ڵام ئه‌مساڵ توانی پێش هه‌مووان بكه‌وێت و به شێوه‌یه‌كی چاوه‌ڕوان نه‌كراو ببێت به گه‌وره‌ترین سه‌رمایه‌داری دنیا.