له داڕووخانی به‌فر له شاری نوریلسك له باكوری رووسیا، سێ كه‌س ده‌كه‌ونه ژێر به‌فره‌كه و گیان له ده‌ست ده‌ده‌ن. میدیاكانی رووسیا هه‌واڵه‌كه‌یان راگه‌یاند.
به‌پێی "
ئیلاف" كه ئه‌مڕۆ شه‌موو نۆی كانوونی دووه‌م هه‌واڵه‌كه‌ی له میدیاكانی رووسیا وه‌رگرتووه و بڵاوی كردووه‌ته‌وه، به‌هۆی ره‌شه‌بای به‌فرین له باكوری رووسیا و دروست له شاری نوریلسك، به‌فرێكی زۆر داڕووخاوه و چوار خانوو كوتوونه‌ته ژێر به‌فره‌وه.
چوار خانوو له كۆمه‌ڵگه‌ی ئۆتدلنایا كه‌وتوونه‌ته ژێر به‌فره‌وه
لیژنه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌ی رووداو و كاره‌ساته گه‌وره‌كان رای گه‌یاندووه، به‌هۆی داڕووخانی به‌فرێكی زۆر له‌و ناوچه‌یه، چوار خانوو له كۆمه‌ڵگه‌ی ئۆتدلنایا كه‌وتوونه‌ته ژێر به‌فره‌وه، پیاوانی رزگاركه‌ر توانیویانه ژنێك /33 ساڵ، هاوسه‌ره‌كه‌ی /45 ساڵ/ ز كوڕه‌كه‌یان /18 مانگ/ له ژێر به‌فره‌كه ده‌رهێنراون، هه‌رسێكیان گیانیان له ده‌ست داوه.
زیاتر گوتوویه‌تی، هاوكات ئه‌و هێزه رزگاركه‌ره، هه‌رزه‌كارێكی /14 ساڵ/ی رزگار كردووه كه به برینداری كه‌وتبووه ژێر به‌فره‌كه‌وه، به‌هۆی سه‌ختیی برینه‌كانیه‌وه، بۆ نه‌خۆشخانه گوازراوه‌ته‌وه.
رووداوی داڕووخانی به‌فر له رووسیا، له‌و رووداوانه‌یه كه ساڵانه له‌و وڵاته روو ده‌ده‌ن و زۆرجاریش هاووڵاتییان ده‌بنه قوربانی. به‌هاری ساڵی 2019 به‌هۆی هه‌مان رووداوه‌وه، حه‌وت كه‌س له چیاكانی ئه‌لتای سێبیریا، گیانیان له ده‌ست دابوو.