هۆشیار عه‌بدوڵا یه‌كێكه له‌و په‌رله‌مانتاره خۆفرۆشانه‌ی به‌غدا كه تا یه‌ك عه‌ره‌ب مابێت ئاماده‌یه خزمه‌تكاریان بكات و ئێسته له‌پاڵ ئه‌وه‌ی دژایه‌تی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌كات كار بۆ تێكدانی یه‌كڕیزی نێوان فراكسیۆنه كوردستانییه‌كان ده‌كات.
ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژێكه كه هه‌وڵێكی رژد له‌لایه‌ن فراكسیۆنه كوردستانییه‌كان بۆ له یه‌كتر نزیك بوونه‌وه ده‌ستی پێ كردووه و ئاماده‌كاری ده‌كرێ تا به‌ته‌واوی به‌رانبه‌ر پشكی كورد له بزدجه‌ی عێراق یه‌كگرتوو بن، به‌ڵام له‌لایه‌ن هۆشیار عه‌بدوڵاوه هه‌وڵی تێكدانی ئه‌و یه‌كڕیزییه ده‌درێ.
پێ گوتوون كه ئه‌و نایه‌ته پاڵ فراكسیۆنه كوردستانییه‌كان بۆ ئه‌وه‌ی به‌رگری له‌مافی فه‌رمانبه‌رانی كوردستان بكرێ
له‌میانه‌ی چاوپێكه‌وتنێكی له كه‌ناڵێكی سلێمانی هۆشیار عه‌بدوڵا ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراق ڕای گه‌یاندووه كه ته‌نیا ئه‌و گرووپه په‌رله‌مانتاره‌ی كه 15 كه‌سن خۆیان له فراكسیۆنه‌كان جیا كردووه‌ته‌وه و ئاماده نین بچنه پاڵ هه‌موو فراكسیۆنه‌كان.
ئه‌و قسه‌ی هۆشیار عه‌بدوڵا به‌ڵگه‌یه‌كی سه‌ره‌كییه كه ده‌یه‌وێ یه‌كڕیزی نێوان فراكسیۆنه كوردستانییه‌كان تێك بدات و هه‌مووان پێكه‌وه كار بۆ به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی كورد نه‌كه‌ن.
سه‌رچاوه‌یه‌كیش له‌ناو فراكسیۆنه كوردستانییه‌كان بۆ "وشه" دووپاتی كرده‌وه كه هۆشیار عه‌بدوڵا به ڕوونی پێ گوتوون كه ئه‌و نایه‌ته پاڵ فراكسیۆنه كوردستانییه‌كان بۆ ئه‌وه‌ی به‌رگری له‌مافی فه‌رمانبه‌رانی كوردستان بكرێ.