لە هەولێر ژنێك تەمەنی 101 ساڵە و یەكجار سەردانی پزیشكی كردووە

:: AM:09:05:10/01/2021 ‌
پزیشكێكی پسپۆڕ ڕای دەگەیەنێت، ژنێكی /101 ساڵ/ لە هەولێر بۆ پشكنین لەلایەن خێزانەكەی هێنرایە نەخۆشخانە كە یەكەمجاری بوو لە ژیانی سەردانی پزیشك بكات.

هیچ نەخۆشییەكی درێژخایەنی نەبوو و گشت پشكنینەكانی ئاسایی و پاك بوو

ئەمڕۆ یەكشەم 10ـی كانوونی دووەم، شێروان ڕەحمانە شەل پزیشكی پسپۆڕی فیسیۆلۆجی جەستە بە "وشە"ـی ڕاگەیاند، ژنێك پاش 101 ساڵی تەمەن بۆ یەكەم جار سەردانی پزیشكی كرد.

زیاتر گوتی، پشكنینی پزیشكی بۆ كرا و دەركەوت هیچ نەخۆشییەكی درێژخایەنی نەبوو و گشت پشكنینەكانی ئاسایی و پاك بوو.

باسی لەوەش كرد، ئەو ژنە دوای 101 ساڵی تەمەنی سەردانی یەكەم پزیشكی كرد و رازیش نەبوو دەمامك ببەستێ.



وشە - رامیار جەواد