وه‌زیری ته‌ندروستیی به‌ریتانیا رای گه‌یاند، وڵاته‌كه‌مان رۆژانه 200 هه‌زار پێكوته له دژی كۆرۆنا به‌كار ده‌هێنێ كه ئه‌وه‌ش پێشبڕكێیه له‌گه‌ڵ كات، چونكه ڤایرۆسی كۆرۆنا له به‌ریتانیا زۆر گه‌شه‌ی كردووه و مه‌ترسییه‌كی زۆری دروست كردووه.
پێگه‌ی "
ئه‌لعه‌ره‌بیه" ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م 10ی كانوونی دووه‌م بڵاوی كردووه‌ته‌وه، وه‌زیری ته‌ندروستیی به‌ریتانیا مات هانكۆك رای گه‌یاند، بۆ له‌ناوبردنی ئه‌و په‌تایه، رۆژانه 200 هه‌زار كه‌س ده‌كوترێن، له هه‌وڵی ئه‌وه‌داین ژماره‌كه زیاتر به‌رز بكه‌ینه‌وه.
ئێسته رۆژانه 200 هه‌زار كه‌س له به‌ریتانیا له دژی كۆرۆنا ده‌كوترێن
ئه‌و وه‌زیره بۆ ئێزگه‌ی "سكای نیوز" زیاتر گوتی، ئێسته رۆژانه 200 هه‌زار كه‌س له به‌ریتانیا له دژی كۆرۆنا ده‌كوترێن، ئێمه‌یش له هه‌وڵی ئه‌وه‌داین بۆ داهاتوو له هه‌فته‌یه‌كدا به‌لای كه‌مه‌وه دوو ملیۆن كه‌س بكوترێن تا به‌زوویی په‌تاكه له‌ناو ببه‌ین.
له‌وه‌ش زیاتر ئه‌و وه‌زیره دووپاتی كرده‌وه بۆ ئه‌وه‌ی به زوویی له دژی كۆرۆنا بجووڵێینه‌وه، نیازمان هه‌یه چه‌ندان سه‌نته‌ر بۆ كوتانی به كۆمه‌ڵ له‌ناو ئه‌م هه‌فته‌یه‌دا بكه‌ینه‌وه.
له‌ناو 24 رۆژی رابردوودا له به‌ریتانیا هه‌زار و 35 كه‌س به‌هۆی كۆرۆناوه گیانیان له ده‌ست داوه، به‌وه‌ش ژماره‌ی مردن له‌و وڵاته گه‌یشتووه‌ته 80 هه‌زار كه‌س.
دوێنێ شه‌موو وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی به‌ریتانیا مردنی 80 هه‌زار كه‌سی به‌و نه‌خۆشییه راگه‌یاند له‌وه‌ته‌ی بڵاو بووه‌ته‌وه. به‌ریتانیا له‌ناو وڵاتانی ئه‌وروپا زیانمهندترینه، له‌ناو دنیاشدا له دوای ئه‌مه‌ریكا، به‌رازیل، هیندستان و مه‌كسیك دێت.