دادگای شۆڕشی ئێران له شاری دزفول له باكوری هه‌رێمی ئه‌هواز، حوكمی گرتنی به‌سه‌ر سێ گه‌نجدا سه‌پاند كه به هه‌رسێكیانه‌وه 40 ساڵ حوكم دراون، تۆمه‌ته‌كه‌یشیان دڕاندن و سووتانی وێنه‌ی خامه‌نییه.
پێگه‌ی "
ئه‌لعه‌ره‌بیه" ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م 10ی كانوونی دووه‌م بڵاوی كردووه‌ته‌وه، ئه‌و سێ گه‌نجه‌ی دادگای شۆڕشی ئێران له شاری دزفولی هه‌رێمی ئه‌هواز حوكمی به‌سه‌ردا سه‌پاندوون، تۆمه‌ته‌كه‌یان ئه‌وه بووه كه له خۆپێشاندانه‌كانی 2019، وێنه‌ی خامه‌نییان دڕاندووه و سووتاندووه، بۆیه به هه‌رسێكیانه‌وه 40 ساڵ حوكم دراون.
ئه‌و گه‌نجانه عه‌ره‌بن، ناویان ره‌عد حه‌مدانی /23 ساڵ/ به 20 ساڵ گرتن حوكم دراوه. قوسه‌ی خه‌زره‌جی /19 ساڵ/ و سێیه‌میش سه‌جاد ده‌ببات /20 ساڵ/ هه‌ریه‌كه‌یان به 10 ساڵ گرتن حوكم دراون.
چالاكانی ئه‌و ناوچه‌یه ده‌ڵێن، ئه‌و گه‌نجانه له ناڕه‌زاییه‌كانی له 2019 له‌و ناوچه‌یه دروست بوو، له دژی رژێمه‌كه هاتبوونه سه‌رشه‌قام و گیراون، به‌ڵام له دوای گرتنیان زۆر ئه‌شكه‌نجه دراون و به زۆر ددانپێدادانیان لێ وه‌رگیراوه كه وێنه‌ی خامه‌نییان سووتاندووه.
به‌پێ پێگه‌كه، ئه‌و گه‌نجانه له‌لایه‌ن هه‌واڵگریی ئێرانه‌وه گیراون، ئێسته‌یش له گرتووخانه‌ی مه‌سجیدی سلێمانن.