ڤاكسینی فایزەر بەرانبەر كۆرۆنای نوێ كاریگەرە

:: PM:07:15:10/01/2021 ‌

ئێستە دنیا نیگەرانی دەركەوتنی سێ تیرەی نوێ ڤایرۆسی كۆرۆنایە، كە بەهۆی بازان لە هەریەكە لە بەریتانیا و باشووری ئەفریقیا و ژاپۆن دەركەوتوون، جیا لە بڵاوبوونەوەی ئەو تیرە نوێیانە لە بەریتانیا و هەشت ویلایەتی ئەمەریكا و چەند وڵاتێكی دنیا، توێژینەوەیەك باسی كاریگەریی ڤاكسینی فایزەر دژ بە كۆرۆنای نوێ دەكات.
سێ تیرەی نوێی ڤایرۆسی كۆرۆنا دەركەوتووە
توێژینەوەیەكی نوێ ئاشكرای كردووە كە ڤاكسینی فایزەر- بیۆنتیك دژ بە تیرە نوێیەكانی ڤایرۆسی كۆرۆنا كاریگەرە، كە بەر لە چەند هەفتەیەك لە بەریتانیا و باشووری ئەفریقیا سەریان هەڵدا و لە زۆر ناوچەی دنیا بڵاو بوونەتەوە، ئەو توێژینەوە نوێیە ئەگەرچی بچووكە، بەڵام هیوای گەورە لە پرۆسەی رووبەڕووبوونەوەی ڤایرۆسەكە دەبەخشێت، كە دنیای خستووەتە ناو نیگەرانی و ترسێكی گەورەوە. 

كۆمپانیای فایزەری ئەمەریكی لەگەڵ ژمارەیەك توێژەری زانكۆی تەكساس بۆ ئەنجامدانی چەند تاقیكردنەوەیەك هاوكار بوون، بۆ زانینی كاریگەریی ڤاكسینەكە بۆ سەر ئەو ڤاكسینەی بەرهەم هاتووە، وەك "فۆكس نیوز"ی ئەمەریكی بڵاوی كردەوە، توێژەران نموونەی خوێنی 20 كەسیان وەرگرت لەوانەی ڤاكسینی فایزەریان پێ دراوە، لە تاقیگە دەركەوت كە ئەو بازدانەی رووی داوە، نابێتە كێشە بۆ كاریگەریی ڤاكسینەكە.

فیلیپ دورمیتسر، گەورە بەرپرسی زانستی لە فایزەر ئەنجامی توێژینەوەكەی بە زۆر دڵنیاكەرەوە وەسف كرد، بەوەی ئەو بازدانەی لە ڤایرۆسەكە رووی داوە نابێتە بەربەست لەبەردەم كاریگەریی ڤاكسینەكە.   



وشە - مه‌حموود ئیسماعیل