ساڵی 2020 لە دهۆك 76 پرۆژەی خزمەتگوزاری جێبەجێ كراون

:: PM:12:44:11/01/2021 ‌
لە سنووری بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی شارەوانییەكانی دهۆك كە پەنجا فەرمانگەی شارەوانی لەخۆ دەگرێت، لە ساڵی رابردوودا بە گوژمەی 32 ملیار دینار، 76 پرۆژەی جۆراوجۆری خزمەتگوزاری جێبەجێ كراون.

بەگوێرەی راگەیەنراوێکی وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار لەو 76 پڕۆژەیە 54 پرۆژەیان لەسەر بودجەی شارەوانی و 12 پرۆژەی تریان لەسەر بودجەی پارێزگەی دهۆك جێبەجێ کراون. 
سێ پرۆژەی تر لەلایەن رێكخراوە بیانییەكان و پرۆژەیەكیش لەلایەن سندووقی گەشەپێدانی جڤاكی جێبەجێ کراون.

جگە لەو پڕۆژانەی ئاماژەیان پێ کرا سێ پرۆژەی تر لەلایەن رێكخراوە بیانییەكان و پرۆژەیەكیش لەلایەن سندووقی گەشەپێدانی جڤاكی جێبەجێ کراون. هەروەها  شەش پرۆژەی تریش لە دەڤەری فەیدیێ لەلایەن حكوومەتی ناوەندییەوە جێبەجێ كراون. 

وەک لە راگەیەنراوەکەدا خراوەتەڕوو لەسەر پێشینەی مانگانەی شارەوانی، بە گوژمەی 87 ملیۆن دینار چەندان  پرۆژەی تری خزمەتگوزاری جێبەجێ كراون. 

هەر لەو سنوورە، لە ساڵی رابردوودا بۆ زیاتر خزمەتكردنی كەسوكاری شەهیدان و زیندانیانی سیاسی، 74 پارچە زەوی بەسەر كەسوكاری شەهیدان و زیندانیانی سیاسی و قەرەبوو دابەش كراون، لەگەڵ پێدانی هەزار و یەك مۆڵەتی دروستكردنی خانوو و 104 شوێنی بازرگانی.



وشە - سلێمان تاشان