كۆمسیۆنی گشتیی عێراق بۆ مافه‌كانی مرۆڤ، به یاننامه‌یه‌ك زۆر به‌توندی بلاو ده‌كاته‌وه و داوا ده‌كات ئه‌و خوێنڕشتنه‌ی له شاری ناسرییه‌ی باشووی عێراق به‌رده‌وامه، پێویسته ده‌ستبه‌جێ بوه‌ستێ و به به‌رده‌وامبوونیشی خوێنی زیاتر ده‌ڕژێت.
پێگه‌ی "
ئیلاف" ئه‌مڕۆ دووشه‌م 11ی كانوونی دووه‌م بڵاوی كردووه‌ته‌وه، كۆمسیۆنی گشتیی عێراق بۆ مافه‌كانی مرۆڤ، له‌وه‌ته‌ی خۆپێشاندان له شه‌مووی رابردووه له شاری ناسرییه دیسان پێ كردووه‌ته‌وه، رۆژانه به‌یاننامه بۆ وه‌ستاندنی ئه‌و توندوتیژییه‌ی به‌رپا بووه، به‌یاننامه ده‌رده‌كات كه توندوتیژیی له‌و شاره گه‌یشتووه‌ته ئاستێكی مه‌ترسیدار، بۆیه داوای وه‌ستانی ده‌كات.
به‌پێی كۆمسیۆنه‌كه، دوای ئه‌وه‌ی شه‌مووی رابردوو به‌هۆی ئه‌وه‌ی چالاكێكی پارێزه‌ر له شارۆكه‌ی شه‌تڕه‌ی سه‌ربه پارێزگاری زیقار له ماڵه‌كه‌ی خۆی به خنكێنراوی دۆزراوه‌ته‌وه، دیسان خۆپێشاندان له ناسرییه ده‌ستی پێ كردووه‌ته‌وه، به‌ڵام ئه‌مجاره توندوتیژییه‌كی زۆری به‌خۆوه بینیوه.
كۆمسیۆنه‌كه له به‌یاننامه‌كه‌ی خۆیدا بڵاوی كردووه‌ته‌وه، له شهمووه تا ئێسته 113 كه‌س بوونه‌ته قوربانی توندوتیژییه‌كانی نێوان هێزه‌كانی ته‌ناهی و خۆپێشانده‌ران، تێیدا كوژراویش هه‌یه. له به‌یاننامه‌كه‌ی دوێنێ یه‌كشه‌میش گوتوویه‌تی، هێزه‌كانی ته‌ناهی جیا له به‌كارهێنانی گازی فرمێسك‌ڕێژ و فیشه‌كی مه‌تاتی، هاوكات فیشه‌كی راستهقینهیشی به‌كار هێناوه، خۆپێشانده‌رانیش به دار و به‌رد رووبه‌ڕوویان بوونه‌ته‌وه.
هاوكات هه‌ر ئه‌مڕۆیش كۆمسیۆنه‌كه له به‌یاننامه‌كه‌یدا دووپاتی كردووه‌ته‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی خوێنی زیاتر له ناسرییه نه‌ڕێژرێت، ده‌بێ سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق مسته‌فا كازمی بێته سه‌ر خه‌ت و خۆی دۆسیه‌ی ته‌ناهیی شاره‌كه به ده‌سته‌وه بگرێت.