شاره‌زایه‌كی میكانیك ئاشكرای كردووه، ئیڤاپ بریتییه له سیستمێك هه‌ڵده‌ستێت به گێڕانه‌وه‌ی هه‌ڵمی به‌نزین بۆ باری ئاسایی خۆی و پاشان ناردنی بۆ به‌خاخ.
هاوكار حه‌مه‌ده‌مین ئه‌ندازیار و شاره‌زای میكانیك له‌باره‌ی كه ئه‌م سیستمه له چی پێك دێت، بۆ ''وشه'' ده‌ڵێ، سیستمی ئیڤاپ پێكدێت له چه‌ند جاینێك یان سۆنده‌یه‌ك له نێوان تانكی و قوتووی چاركول یان چاركول و سولینۆیده‌كان، كه چاركول قوتوویه‌كه ده‌نكۆڵه خه‌ڵووزی تێدایه بۆ هه‌ڵمژینی هه‌ڵمی به‌نزین.
ئه‌وه‌یشی گوتووه كه له‌م به‌شانه پێك دێت، ''دوو سوڵینۆید، سوڵونۆیدی هه‌وا vent solenoid، سوڵونۆیدی هه‌ڵمی به‌نزینی گۆڕاو purge solenoid، سێنسه‌ری دووكه‌ڵ و هه‌وای پیس emission flow sensor.
ئەوەیشی ئاشکرا کرد کە ئەو کێشانەی ڕووبەڕووی ئەم سیستمە دەبنەوە برییتین لەمانەی خوارەوە:
یه‌كه‌م - كه‌مبوونه‌وه‌ی توانای قوتووی چاركول.
دووه‌م - بوونی كێشه له هه‌ردوو سولینۆیده‌كه.
سێیه‌م - بوونی كێشه‌ی كاره‌بایی له هه‌ردوو سولینۆیده‌كه.
چواره‌م - تێكچوونی سێنسه‌ری emission flow.
پێنجه‌م - دروستبوونی كێشه‌ی كاره‌با له سێنسه‌ره‌كه.
شه‌شه‌م - بوونی لیك له سۆنده‌كانی یان شكانی قوتووی چاركول.
ئه‌و شاره‌زایه ده‌ڵێ، ئایا سووده‌كانی ئه‌م سیستمه چین؟
یه‌كه‌م - پاراستنی ئۆتۆمبێل له گڕگرتن و دزه‌كردنی هه‌ڵمی به‌نزین و بۆنی ناخۆش.
دووه‌م - پاراستنی به فیڕۆچوونی به‌نزین و دووباره به‌كار هێنانه‌وه‌ی.