له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی پێشتریش سه‌رۆكی كۆریای باكور كیم كونگ ئون سه‌رۆكی حزبی ده‌سه‌ڵاتی وڵاته‌كه‌ی بووه. ئێسته‌یش بۆ ئه‌وه‌ی رووی دیموكراتی وڵاته‌كه رتووش بكاته‌وه، له هه‌ڵبژاردنێكدا دیسان كرایه‌وه سه‌رۆك، به‌ڵام ئه‌مجاره ناوی حزبه‌كه‌ی كردووه‌ته ئه‌مینداری گشتیی كرێكاران و خۆیشی ده‌بێته ئه‌میندار.
پێگه‌ی "
ئیلاف" ئه‌مڕۆ دووشه‌م 11ی كانوونی دووه‌م بڵاوی كردووه‌ته‌وه، ئاژانسی هه‌واڵی ره‌سمیی كۆریای باكور رای گه‌یاندووه، له كۆنگره‌ی هه‌شته‌مینی حزبی كرێكارانی كۆریای باكور، دیسان كیم كۆنك ئون خۆی كاندید كرده‌وه بۆ سه‌رۆك، به‌ڵام به‌بێ ركابه‌ر و به‌بێ ئه‌وه‌ی یه‌ك ده‌نگی له ده‌ست بچێت، به كۆی ده‌نگه‌كان بووه‌ته‌وه سه‌رۆك
به‌پێی پێگه‌كه، له كۆنگره‌ی حه‌وته‌مینی حزبه‌كه كه له 2016 به‌ڕێوه چوو، به‌هه‌مانشێوه كیم بووه سه‌رۆكی حزبی ده‌سه‌ڵات، ئه‌وكات ناوی سه‌رۆكی حزبه‌كه‌ی له ئه‌مینداری گشتییه‌وه كرده سه‌رۆكی حزبی كرێكاران. كه‌چی له‌م كۆنگره‌یه‌ی هه‌شته‌یه‌مدا، دووباره ناوی سه‌رۆكی حزبه‌كه‌یه‌وه گۆڕیوه بۆ ئه‌مینداری گشتیی كرێكارانی كۆریای باكور.
به‌ڕێوه‌چوونی ئه‌م كۆنگره‌یه‌ی حزبی ده‌سه‌ڵات له‌و وڵاته، له‌كاتێكدایه كه دۆخی ئابووریی كۆریای كابور، له‌وپه‌ڕی خراپیدایه، له‌لایه‌ك به‌هۆی به‌رنامه ئه‌تۆمییه‌كه‌ی كه ئه‌مه‌ریكا گه‌مارۆی ئابووریی خستووه‌ته‌سه‌ر و هاوكات دۆخی ته‌ندروستیی به‌هۆی بڵاوبونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆناوه.
دوێنێ یه‌كشه‌م كۆنگره‌ی حزبی ده‌سه‌ڵات له كۆریای باكور به‌ڕێوه چوو، به ده‌نگی به‌كۆمه‌ڵ، كیم كۆنگ ئون سه‌رۆكی وڵاته‌كه، بووه ئه‌مینداری گشتیی حزبی كرێكارانی كۆریای باكور كه به چه‌پڵه‌ڕێزان ئه‌و پۆسته‌ی پێ درایه‌وه.