ژماره‌یه‌ك ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراق له حزبه جیاوازه‌كانی كوردستان جگه له پارتی دیموكراتی كوردستان و یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان له حزبه‌كانیان جیابوونه‌وه.
ئه‌مڕۆ دووشه‌م 11ی كانوونی دووه‌م، له كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانی ژماره‌یه‌ك له ئه‌ندامانی په‌رله‌مانی عێراق له فراكسیۆنه‌كانی گۆڕان و كۆمه‌ڵ و یه‌كگرتوو و نه‌وه‌ی نوێ و دوو په‌رله‌مانتاره‌كه‌ی به‌رهه‌م ساڵح هاوپه‌یمانییه‌تی نوێیان پێكهێنا و له حزبه‌كانیان جیابوونه‌وه.
ئه‌و ئه‌ندامانه‌ی په‌رله‌مانی عێراق كه پێشتر له‌سه‌ر لیستی حزبه‌كانیان چوونه‌ته په‌رله‌مان له به‌یاننامه‌یه‌كدا باس له‌وه ده‌كه‌ن كه پێوه‌ندیان به حزبه‌كانیان نه‌ماوه و هاوپه‌یمانیان به ناوی "هیوا" پێكهێناوه.
هاوپه‌یمانییه‌ته‌كه ئه‌وانه‌ن:
پێنج په‌رله‌مانتاری فراكسیۆنی گۆڕان كه هه‌ریه‌كه له یوسف محه‌مه‌د، هۆشیار عه‌بدوڵا، كاوه محه‌مه‌د، غالب محه‌مه‌د، به‌هار مه‌حموودن و هه‌روه‌ها دوو په‌رله‌مانتاری كۆمه‌ڵی ئیسلامی كه ئه‌حمه‌د حاجی ره‌شید و سه‌لیم شوشكهیین.
له‌ناو ئه‌و به‌ره نوێیه‌دا دوو په‌رله‌مانتاری یه‌كگرتووی ئیسلامیش هه‌یه كه هه‌ریه‌كه له موسه‌نا ئه‌مین و جه‌مال كۆچه‌رن و ته‌واوی ئه‌وانه‌یشی له‌سه‌ر لیستی نه‌وه‌ی نوێ چوونه پاڵ به‌ره‌كه كه سه‌ركه‌وت شهمس و رابوون مه‌عرووف و یوسرا ره‌جه‌ب و سروه ونسن.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی ماوه‌یه‌كی زۆره هیچ فراكسیۆنێكیان نییه و ته‌نیا له‌سه‌ر ناوی هاوپه‌یمانییه‌ته كۆنه‌كه‌ی به‌رهه‌م ساڵح گه‌یشتنه په‌رله‌مانی عێراق بۆیه دوو كه‌سی تریش كه هه‌ریه‌كه له رێبوار كه‌ریم و عه‌بدولباری مه‌جید خۆیان یه‌كلا كرده‌وه.