وه‌زاره‌تی ناوخۆی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رای گه‌یاند، به‌م نزیكانه هه‌نگاوه‌كانی دروستكردنی هێزی تایبه‌ت بۆ رێگری له كاری قاچاخ له مه‌رزه‌كان پێكده‌هێنرێ.
ئه‌مڕۆ دووشه‌م 11ی كانوونی دووه‌م، وه‌زاره‌تی ناوخۆی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له راگه‌یه‌نراوێكدا ئاماژه‌ی به‌وه كردووه، وه‌زیری پێشمه‌رگه و وه‌زیری ناوخۆ له شاری هه‌ولێر كۆبوونه‌وه‌یه‌كیان ئه‌نجامدا بۆ گفتوگۆكردن ده‌رباره‌ی چۆنییه‌تی جێبه‌جێكردنی بڕیاری ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان سه‌باره‌ت به پێكهێنانی هێزێكی تایبه‌ت به نه‌هێشتنی دیارده‌ی قاچاخچێتی له خاڵه سنووریه‌كانی هه‌رێمی كوردستان.
ھه‌ردوولا له سه‌ر میكانیزمی پێكهێنانی ئه‌و هێزه و دابه‌شكردنی ئه‌ركه‌كانی رێككه‌تن
وه‌ك له راگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا هاتووه، له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا ھه‌ردوولا له سه‌ر میكانیزمی پێكهێنانی ئه‌و هێزه و دابه‌شكردنی ئه‌ركه‌كانی رێككه‌تن و بڕیاره به‌م نزیكانه هه‌نگاوه‌كانی دروستكردنی ئه‌و هێزه، ده‌ست پێ بكات.
رۆژی پێنجشه‌می ڕابردوو، ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی كوردستان بڕیاری پێكهێنانی هێزێكی تایبه‌ت ده‌كرد به مه‌به‌ستی رێگری له كاری قاچاخ و هێزه‌كه‌یش له هه‌موو مه‌رزه‌كانی كوردستان جێگیر ده‌كرێ.