كۆمه‌ڵی ئیسلامی كوردستان به‌رانبه‌ر دوو په‌رله‌مانتاری كه پێوه‌ندیان به گرووپی 15 په‌رله‌مانتاره‌كه كردووه نیگه‌رانه و داوا ده‌كات كه ئه‌و دوو په‌رله‌مانتاره‌ی بكشێته‌وه.
ئه‌مڕۆ دووشه‌م 11ی كانوونی دووه‌م، 15 په‌رله‌مانتاری عێراق هاوپه‌یمانییه‌تی نوێیان پێكهێنا و له‌ناو كۆمه‌ڵی ئیسلامی هه‌ریه‌كه له ئه‌حمه‌د حاجی ره‌شید و سه‌لیم شوشكه‌یی پێوه‌ندیان به‌و گرووپه‌وه كردووه، ئه‌وه‌یش كۆمه‌ڵی نیگه‌ران كردووه.
ئه‌وانه‌ی ئه‌و گرووپه‌یان پێكهێناوه كێشه له‌ناو حزبه‌كانیان هه‌یه و په‌رچه كرداره
ئه‌ندامێكی سه‌ركردایه‌تی كۆمه‌ڵی ئیسلامی كوردستان به "وشه"ی ڕاگه‌یاند، عه‌لی باپیر ئه‌میری كۆمه‌ڵی ئیسلامی له هه‌ڵسوكه‌تی ئه‌و دوو په‌رله‌مانتاره نیگه‌رانه كه چوونه‌ته ناو ئه‌و هاوپه‌یمانییه نوێیه.
ڕوونیشی كرده‌وه كه عه‌لی باپیر، شوان رابه‌ر / كه‌سێكی نزیكی عه‌لی باپیره/ ڕای سپاردووه كه قسه له‌گه‌ڵ سه‌لیم شوشكه‌یی و ئه‌حمه‌د حاجی ره‌شید بكات، بكشێنه‌وه و پێیان بڵێ، ئه‌وانه‌ی ئه‌و گرووپه‌یان پێكهێناوه كێشه له‌ناو حزبه‌كانیان هه‌یه و په‌رچه كرداره، به‌ڵام كۆمه‌ڵ دووره له‌و كێشانه.
به‌پێی زانیارییه‌كانی "وشه" ئه‌و دوو په‌رله‌مانتاره قسه‌كانی عه‌لی باپیر ئه‌میری كۆمه‌ڵی ئیسلامیان ره‌ت كردووه‌ته‌وه.
ئه‌وه له‌كاتێكدایه كه به‌هۆی هه‌ڵوێسته‌كانی به‌غدا ئه‌حمه‌دی حاجی ره‌شید به كه‌سێكی خۆفرۆش داده‌نرێ و چه‌ندان جار له‌ناو كۆمه‌ڵ ناڕه‌زایی له‌سه‌ر دروست بووه.