ئیداره‌ی سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا دۆناڵد تره‌مپ، دیسان كوبای خسته لیستی ره‌شه‌وه كه تره‌مپ ته‌نیا نۆ رۆژی له پۆسته‌كه‌ی ماوه. به‌پێی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا و وه‌زیره‌كه‌ی، ئێسته كوبا خراوه‌ته ناو ئه‌و لیسته‌ی پشتگیریی تیرۆر ده‌كات. ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه له سه‌رده‌می باراك ئۆمابا كوبا له لیستی ره‌ش ده‌ركرابوو.
به‌پێی "
ئه‌لعه‌ره‌بیه" كه ئه‌مڕۆ سێشه‌م 12ی كانوونی دووه‌م بڵاوی كردووه‌ته‌وه، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا مایك پۆمپیۆ له به‌یاننامه‌یه‌كدا دوێنێ دووشه‌م رای گه‌یاند، به‌پێی رێوشوێنه‌كانی ئێسته ئه‌مه‌ریكا به‌رانبه‌ر به تیرۆر له دنیادا، په‌امێكی راسته‌وخۆ بۆ حكوومه‌تی كوبا ده‌نێرین كه ئه‌و وڵاته پشتگیریی تیرۆر و تیرۆریستان ده‌كات.
به‌پێی په‌یامه‌كه‌ی پۆمپیۆ كه ئاماژه به هه‌ردوو سه‌رۆكایه‌تیی ڤیدڵ و راوول كاسترۆ كراوه، گوتوویه‌تی له‌گه‌ڵ ئه‌م سزایه‌دا هاڤانا تاوانباره به‌وه‌ی به‌رده‌وام پشتگیریی تیرۆر و تیرۆریستان ده‌كات، به‌لای كه‌مه‌وه وڵاته‌كه بووه‌ته په‌ناگه‌ی تیرۆریستان و زۆرن ئه‌و تیرۆریستانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی له‌وێدا جێیان بووه‌ته‌وه.
به‌پێی ئه‌و بڕیارانه‌ی له ئیداره‌ی تره‌مپدا ئێسته ده‌درێن، كێشه بۆ سه‌رۆكی هه‌ڵبژێراوی ئه‌مه‌ریكا جۆ بایدن دروست ده‌كات كه له دوای نۆ رۆژ پۆسته‌كه‌ی وه‌رده‌گرێت. له سه‌رده‌می ئۆمابادا كوبا له لیستی ئه‌مه‌ریكا ده‌رهێنرا، له‌كاتێكدا جۆ بایدن ئه‌وكات جێگری سه‌رۆك بووه.
به‌پێی بڕیاره‌كانی ئه‌مه‌ریكا بۆ تیرۆری جیهانی، كوبایش ده‌كه‌وێته ریزی ئێران، كۆریای باكور و سووریا كه له لیستی ره‌شی ئه‌مه‌ریكادان.