ژماره‌یه‌ك په‌رله‌مانتاری كورد له به‌غدا كه له‌لایه‌ن هاووڵاتییانی هه‌رێمی كوردستانه‌وه ده‌نگیان پێ دراوه و چوونەتە بەغدا، مانگانه مووچه و ئیمتیازێكی زۆریان هه‌یه لەسەر حسابی کوردستان، به‌ڵام دژایه‌تیی هه‌رێمەکە ده‌كه‌ن و تا ئێسته‌یش به‌رانبه‌ر عێراق كه بەپێی راپۆرتە نێودەوڵەتییەکان وێرانەیە و ئاسایش و ئاوه‌دانیشی نییه، بێده‌نگن.
ئه‌و په‌رله‌مانتارانه له‌پێناو ده‌ستكه‌وتی تاكه‌كه‌سی خۆیان و شكاندنی هه‌رێم، هه‌موو جۆره دژایه‌تییه‌كی كوردستان ده‌كه‌ن، لە نێترین کاریاندا بۆ ئەوەی بودجەی کوردستان نەیەت و دەنگی کورد لاواز بکەن، دوێنێ گرووپی پانزەیان راگەیاند. ئەوەش نیگەرانی لای خەڵک دروست کردووە کە ئەمژارەش بۆ بودجەی ٢٠٢١ عێراق بەکاریان دێنێ و قووتی خەڵک دەبڕنەوە.
بۆ ده‌ستكه‌وت و مه‌رامی تایبه‌تی خۆیان كار ده‌كه‌ن
محه‌مه‌د سه‌عده‌دین ئه‌ندامی فراكسیۆنی پارتی گه‌شپێدانی توركمان لە پەرلەمانی کوردستان، بە"وشه"ی راگه‌یاند، ئه‌و ئه‌ندام و نوێنه‌ره‌ی كه له كوردستانەوە لەلایەن دەنگدەرەوە بۆ پەرلەمانی به‌غدا دێته هه‌ڵبژاردن، كاری یه‌كه‌میان به‌رگریكردنه له مافه‌كانی هه‌رێمی كوردستان و هاووڵاتییانی و پاراستنی پێكهاته‌كان، نه‌ك دژایه‌تیی كوردستان و شكاندنی حكوومه‌تەکەی.
بە گوتەی سەعدەدین، ئه‌و په‌رله‌مانتاره كوردانه‌ی كه له به‌غدا دژایه‌تیی هه‌رێم ده‌كه‌ن، بۆ ده‌ستكه‌وت و مه‌رامی تایبه‌تی خۆیان كار ده‌كه‌ن. ئاماژەی دا "ئه‌و په‌رله‌مانتارانه به ده‌نگی هاووڵاتییانی هه‌ژار و كه‌مده‌رامه‌ت چوونه‌ته ئه‌و شوێنه، مانگانه پاره‌یه‌كی زۆرباش و ئیمتیازیان هه‌یە”. بۆیە دەپرسێ، با پێمان بڵێن تا ئێستە لە بەغدا چی‌یان بۆ مافه‌كانی هاووڵاتییانی کوردستان كردووه؟.
ئەو کە خۆی تورکمانە، زیاتر گوتی، "ئه‌وانەی بەغدا ته‌نیا ده‌زانن دژایه‌تیی هه‌رێم بكه‌ن، رۆژێك نه‌بوو باس له شاره‌كانی عێراق بكه‌ن كه وێرانه‌ن، نه ئاسایش و نه ئاوه‌دانییان نییه، بۆیە مرۆڤ گومان دەکات ئه‌وانه ده‌بێت چی‌یان ده‌ست بكه‌وێت له‌و دژایه‌تییه‌ی هه‌رێمی كوردستان؟، بۆچی یه‌كجاریش كاری ڕژد لەسەر ده‌ستوور ناكه‌ن، له كاتێكدا به‌غدا مووچه‌ی هه‌رێم و فه‌رمانبه‌رانی بڕیوه و قووتی هاووڵاتییان نادات، کاری ئەمان چیی بووە بۆ گەلەکەیان”.
"گرووپی پانزە" کە دوێنێ دووشەم راگەیەنرا، بەشێکیان کاری سەرەکییان دژایەتی کوردستان و هاندانی بەغدایە بۆ بڕینی قووتی خەڵک، بۆیە لە سۆشیال میدیای کوردی بە "جاش" ناسراون.
ئەم پەرلەمانتارانە لە ماوەی رابردوو کارێکی سەرەکییان ئەوە بووە کە هاوکاتی گوشارەکان لەسەر خەڵکی کوردستان و بڕینی مووچە، ئەمانیش لە دژی حکوومەتی هەرێم دەکەونە لێدوان، بۆ ئەوەی خێلکی کوردستان لە رووی دەروونیشەوە بڕووخێنن.
وشه/ سلێمانی