سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای كه‌ركووك گوتی، ھه‌ڵبژاردن له ناوچه كوردستانییه‌كان به‌و شێوه‌ی ھه‌یه كه عه‌سكه‌رتارییه‌ت به‌سه‌ری زاڵه و ھه‌مووی له ده‌ست ئه‌واندایه و خه‌ڵك نه‌توانێ به‌ئازادی ده‌نگ بدات، شه‌رعییه‌تی نییه و ناده‌ستووری و نایاساییه.
رێبوار تاڵه‌بانی سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای كه‌ركووك، بۆ "وشه" گوتی، به‌پێی ئه‌و دۆخه‌ی ھه‌یه، پێویسته ھه‌ڵبژاردن له ناوچه كوردستانییه‌كان نه‌كرێت، بۆیه ھه‌ر ھه‌ڵبژاردنێك له‌و ناوچانه به‌و دۆخه‌ی ئێسته بكرێت ناشه‌رعی و ناده‌ستووری و نایاساییه، بۆیه ئه‌وه‌ی تر ھه‌رچی بگوترێت له‌باره‌یه‌وه زیاده‌یه، چونكه ئه‌و ناوچانه كێشه‌له‌سه‌رن و پێویسته به‌پێی ماده‌ی 140 یه‌كلا بكرێنه‌وه.
ئه‌و ناوچانه كێشه‌له‌سه‌رن و پێویسته به‌پێی ماده‌ی 140 یه‌كلا بكرێنه‌وه
رێبوار تاڵه‌بانی گوتی، ناكرێ له‌ژێر عه‌سكه‌رتارییه‌ت ھه‌ڵبژاردن بكرێت و له كه‌ركووكیش عه‌سكه‌رتارییه‌ت ھه‌یه و حه‌شدی شه‌عبی و سوپای عێراق له‌وێن، جا خه‌ڵك چۆن ده‌توانێ ده‌نگی خۆی بدات، چونكه ھه‌موو بڕیاره‌كان له‌و ناوچانه له ده‌ست ئه‌واندان.
تاڵه‌بانی باسی له‌وه‌ش كرد، جگه له‌وه كۆمسیۆنیش له ده‌ست كورد نییه و له ده‌ست عهسكهرتارییهته له‌و ناوچانه، بۆیه پێویسته ئه‌و ناوچانه به‌پێی ده‌ستوور چاره‌سه‌ر بكرێن و ناوچه‌كان ئاسایی بكرێنه‌وه و خه‌ڵك به‌ئازادی ده‌نگ بدات، چونكه خه‌ڵك ئازاد نییه و له‌ژێر داگیركاری ده‌نگ ده‌دات.
هەولێر/ بڵند ئیبراھیم