بڕیارە سبەی لەبارەی بودجە و مووچەوە ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان كۆ ببێتەوە.
سبه‌ی چوارشه‌م 13ی كانوونی دووه‌م، ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان كۆ ده‌بێته‌وه و به‌پێی زانیارییه‌كانی "وشه" له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا پرسی داهات و مووچه تاوتوێ ده‌كرێ.
هه‌ر له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا ئاماده‌كارییه‌كان بۆ ئاماده‌كردنی بودجه ده‌ست پێ ده‌كه‌ن. به‌گوێره‌ی قسه‌ی سه‌رچاوه‌یه‌كیش بۆ "وشه" حكوومه‌ت ده‌یه‌وێ له‌سه‌ر بنه‌مایه‌كی شه‌فاف بودجه ئاماده بكات و ره‌وانه‌ی په‌رله‌مانی كوردستانی بكات.
هاوشێوه‌ی مانگه‌كانی پێشوو 79%ی مووچه ته‌مویل ده‌كرێ.
هه‌روه‌ها زانراوه كه دوابه‌دوای كۆبوونه‌وه‌كه لیستی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستانلەلایەن وەزارەتی دارایی و ئابوورییەوە ڕاده‌گه‌یه‌نرێت هاوشێوه‌ی مانگه‌كانی پێشوو 79%ی مووچه ته‌مویل ده‌كرێ.
ئه‌مڕۆ هێڤیدار ئه‌حمه‌د ئه‌ندامی په‌رله‌مانی كوردستان دووپاتی له‌وه كردبووه‌وه كه ده‌ست به دابه‌شكردنی مووچه ده‌كرێ و له‌ماوه‌ی پێنج ڕۆژ مووچه‌ی ته‌واوی فه‌رمانبه‌ران دابه‌ش ده‌كرێ.
حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌بێ ئه‌وه‌ی یه‌ك دیناری له‌لایه‌ن به‌غداوه بۆ ڕه‌وانه بكرێ ده‌ست به‌دابه‌شكردنی مووچه ده‌كات، ئێسته له ڕێی ئه‌نجامدانی چه‌ندان چاكسازیشه‌وه مه‌به‌ستییه‌تی كه داهاتی ناوخۆ زیاد بكات و خه‌رجییه ناپێویستییه‌كان كه‌م بكاته‌وه.