توێژینه‌وه‌یه‌كی كه‌نه‌دی ئاشكرای ده‌كات كه باشترین چاره‌سه‌ر بۆ خانمان تا تووشی شێرپه‌نجه‌ی مه‌مك نه‌بن، ڕۆیشتنی پیاسه‌یه به پێ.
زانایانی سه‌رپه‌رشتیاری توێژینه‌وه‌كه ئاشكرای ده‌كه‌ن، ئه‌وانه‌ی ڕۆژانه 30 خوله‌ك به پێ ده‌ڕۆن، به ته‌واوی ده‌پارێزرێن له تووشبوون به شێرپه‌نجه‌ی مه‌مك، ئه‌وه‌شیان ئاشكرا كردووه، ته‌نانه‌ت ئه‌و خانمانه‌ی پێشتر تووش بوون و چاك بوونه‌ته‌وه، به‌هۆی ئه‌و پیاسه‌كردنه‌وه، هه‌رگیز بۆی ناگه‌ڕێنه‌وه و تووش نابنه‌وه.
هۆشدارییه‌كیشیان دا كه پێویسته خانمان زێده‌ڕۆیی له خواردنه‌وه كهوولییه‌كان نه‌كه‌ن، چونكه ئه‌گه‌ری هه‌یه خانه‌ی شێرپه‌نجه دروست بكه‌ن، به تایبه‌تی بۆ ئه‌وانه‌ی ئه‌گه‌ری تووشبوونیان به‌هێزه یان پێشتر تووشبوون.
به گشتی زانا كه‌نه‌دییه‌كان، به پشتبه‌ستن به 67 ڕاپۆرتی پزیشكیی تایبه‌ت به‌و بواره، گه‌یشتوونه‌ته ئه‌و بڕیاره‌ی كه خانمان به وه‌رزشكردن، زیادنه‌بوونی كێش، نه‌كێشانی جگه‌ره و دانانی به‌رنامه‌ی تۆكمه بۆ خواردن، هه‌رگیز تووشی شێرپه‌نجه نابن.