ڕۆژنامه‌یه‌كی عه‌ره‌بی ڕاپۆرتێكی له‌باره‌ی دۆخی كوردستان بڵاو كردووه‌ته‌وه و ئاماژه به‌وه ده‌كات، هه‌وڵه‌كان ده‌ستی پێكردووه، تا هاوپه‌یمانی كوردستانی له به‌غدا زیندوو بكرێته‌وه، تا مافه‌كانی هه‌رێمی كوردستان به پارێزراوی بمێنێته‌وه، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌یش گه‌ڕێكی گفتوگۆ و دانوستاندان له نێوان لایه‌نه‌كانی كوردستان ساز ده‌كرێ و سهرهتاكهیشی ده‌ركه‌وتووه.
ڕۆژنامه‌ی "
العربی الجدید" له ڕاپۆرتێكدا نووسیویه‌تی، به گوێره‌ی ئه‌و زانیارییانه‌ی به‌رده‌ستن، گفتوگۆی حزبه‌كانی كوردستان له‌سه‌ر به‌شداریكردنیانه له هه‌ڵبژاردنی ناوچه‌كانی ماده‌ی 140 به یه‌ك لیست و یه‌كده‌نگی و له پارێزگه‌كانی هه‌رێمی كوردستانیش به هه‌ر حزبێك و به جیا به‌شداری هه‌ڵبژاردن بكات و دوای ڕاگه‌یاندنی ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌كانیش، هاوپه‌یمانی كوردستان له نێوان سه‌رجه‌م فراكسیۆنه‌كان دروست بكرێته‌وه.
ئامانجیش له‌و هه‌نگاوه بۆ نه‌فه‌وتانی ده‌نگی كورده له ناوچه‌كانی سنووری ماده‌ی 140 كه له خانه‌قینه‌وه بۆ خورماتوو و كه‌ركووك درێژ ده‌بێته‌وه، تا ده‌گاته شارۆكه‌ی شنگالی باكوری ڕۆژئاوای مووسڵ.
به ده‌سپێشخه‌ری سه‌رۆكی حكوومه‌ت و داواكردنی بۆ یه‌كڕیزی هه‌وڵ بۆ یه‌كخستنی ناوماڵی كورد پێش هه‌ڵبژاردنی عێراق ده‌درێت
سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی ناكۆكی و جیاوازی له نێوان حزبه‌كانی كوردستان بوونی هه‌یه و ئه‌مه‌یش به ڕوونی ده‌رده‌كه‌وێت، به‌ڵام به‌رژه‌وه‌ندی گشتی كورد به تایبه‌ت له ناوچه كێشه له‌سه‌ره‌كان و گه‌ڕانه‌وه‌ی كورد به یه‌كگرتوویی و به‌هێزی بۆ به‌غدا له دوای هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته كه بڕیاره له مانگی حوزه‌یران/یۆنیۆی ئه‌مساڵ ئه‌نجام بدرێت، هه‌موو لایه‌نه‌كانی به‌رانبه‌ر چاره‌نووسی كورد خستووه‌ته به‌رده‌م به‌رپرسیاریه‌تییه‌وه.
سه‌ره‌تای ئه‌و ده‌سپێشخه‌رییه و هه‌وڵدان بۆ یه‌كخستنی ناوماڵی كورد، له‌لایه‌ن مه‌سروور بارزانی سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌ستی پێكرد، داوای كرد، كه هه‌وڵه‌كان یه‌ك بخرێت، بۆ ئه‌و هه‌ڕه‌شه و گرفتانه‌ی به‌رانبه‌ر به مافه ده‌ستوورییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان له به‌غدا دروست ده‌كرێن، هاوكات سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان داوای له لایه‌نه‌كان كرد، كه ده‌ست له ناكۆكییه‌كان هه‌ڵبگرن له نێوان یه‌كتر و پێویسته هه‌مووان به یه‌كگرتوویی به‌ره‌نگاری ئه‌و هه‌ڕه‌شانه ببینه‌وه كه له‌سه‌ر هه‌رێمی كوردستان بوونی هه‌یه.
به‌رپرسێكی باڵای كوردستان له‌وباره‌وه به ڕۆژنامه‌كه‌ی ڕاگه‌یاندووه، سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و سه‌ركرده باڵاكانی پارتی دیموكراتی كوردستان، دهسپێشخهرییهكهیان خستووه‌ته بواری جێبه‌جێكردنه‌وه و ده‌ستیان به گفتوگۆ و دیدار له‌گه‌ڵ حزبه‌كانی تری كوردستان كردووه، بۆ ئه‌وه‌ی بۆچوونه‌كان له‌یه‌كتر نزیك بكه‌نه‌وه و هه‌نگاو به‌ره‌و ئه‌و ئامانجه بهاوێژن.
له به‌شێكی تری ڕاپۆرته‌كه هاتووه، پارتی دیموكراتی كوردستان هه‌وڵی كۆتاییهێنان به ناكۆكییه‌كان له‌گه‌ڵ یه‌كێتی ده‌دا و زیاتریش له گۆڕان نزیك ده‌بێته‌وه، تا هه‌مووان له‌سه‌ر ئه‌و ئامانجه نیشتمانییه بگه‌ن به ڕێككه‌وتن، ئه‌گه‌ر هه‌ر سێ حزبه‌كه‌یش بگه‌ن به نزیكبوونه‌وه‌ی هاوبه‌ش ده‌توانن نزیكبوونه‌وه‌یه‌كی گه‌وره و چاوه‌ڕواننه‌كراو له نێو ماڵی كورد دروست بكه‌ن و دواتریش حزبه‌كانی تر دێنه ناو هاوپه‌یمانییه‌كه‌وه.
ڕۆژنامه‌كه نووسیویه‌تی، تا ئێسته به‌شێوه‌یه‌كی كۆنكرێتی نزیكبوونه‌وه و بڕیار له‌سه‌ر پرسه‌كه نه‌دراوه، به‌ڵام گه‌شبینی زۆر هه‌یه، كه لایه‌نه‌كان ده‌گه‌ن به ڕێككه‌وتن و له‌سه‌ر به‌شداری هاوبه‌ش له ناوچه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستان ده‌سازێن و له‌سه‌ر دروستكردنه‌وه‌ی هاوپه‌یمانی كوردستانیش كه له دوای 2003 له به‌غدا دروست بوو و كاریگه‌ری و هه‌ژموونی ته‌واوی به‌سه‌ر پرۆسه‌ی سیاسی له عێراق هه‌بوو، پارتی داوای زیندووكردنه‌وه‌ی ده‌كات و حزبه‌كانیش تریش به جۆرێك له جۆره‌كان هه‌مان بۆچوونیان هه‌یه.
ماجد شنگالی په‌رله‌مانتاری پێشووی كورد له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له‌وباره‌وه بۆ ڕۆژنامه‌كه دووپاتی له‌وه كردووه‌ته‌وه، كه یه‌كخستنی ناوماڵی كورد هه‌نگاوێكی زۆر گرنگ و پێویسته له‌م دۆخه هه‌ستیاره‌ی ئێسته، بۆ ئه‌وه‌ی به‌شێوه‌یه‌كی ستراتیجی و یه‌كهه‌ڵوێستی مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ به‌غدا بكه‌ین، له‌باره‌ی هه‌موو ئه‌و پرسانه‌ی ناكۆكیان له‌سه‌ره، كه خۆیان له ماده‌ی 140ی ده‌ستوور و پێشمه‌رگه و به‌شه بودجه‌ی هه‌رێم و چه‌ندان خاڵی تر ده‌بیننه‌وه.
پارتی سه‌ردانی لایه‌نه‌كانی ده‌ست پێكردووه و ئامانجیه‌تی له ناوچه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێم به لیستی هاوبه‌ش به‌شداری هه‌ڵبژاردن بكه‌ن و دوای هه‌ڵبژاردنیش هاوپه‌یمانی كوردستانی زیندوو بكرێته‌وه
شنگالی نه‌یشارده‌وه، كه خواست و ویستی زۆر هه‌یه و هه‌وڵی گه‌وره‌یش ده‌درێ، تا له دوای ڕاگه‌یاندنی ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌كان، هاوپه‌یمانییه‌كی فره‌وان له نێوان سه‌رجه‌م هێزهكانیك وردستان دروست بكرێت، بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین له پێكهێنانی حكوومه‌تی داهاتووی عێراق ڕۆڵ و پێگه‌ی كورد به كه‌م سه‌یر نه‌كرێت، چونكه ڕێژه‌ی كورد 20%ی په‌رله‌مانی عێراق پێك ده‌هێنێت و به چوونه پاڵ هه‌ر هاوپه‌یمانییه‌كی تری گه‌وره‌ی ناو په‌رله‌مانه‌وه، هاوپه‌یمانییه‌كه ده‌توانێ حكوومه‌ت پێك بهێنێت.
ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ی پێشووی كورد نه‌یشارده‌وه، كه له به‌غدا لایه‌نی عه‌ره‌بی و لایه‌نی كوردیش بوونیان هه‌یه، كه له دژی نزیكبوونه‌وه‌ی حزبه‌كانی كوردستان و پێكهێنانی هاوپه‌یمانییه‌كی فره‌وانن له دوای ده‌ركه‌وتنی ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌كان، به‌ڵام له ڕاستیدا ئه‌مه هه‌نگاوێكی نیشتمانی گرنگه بۆ پاراستنی مافه‌كانی هه‌رێمی كوردستان و ڕێگریكردن له‌و سته‌مه‌ی كه چه‌ندان ساڵه له به‌غداوه له كورد ده‌كرێ و ده‌ستوور و یاساكان په‌راوێزخراون.