جێگری سه‌رۆكی لیژنه‌ی دارایی و ئابووری له په‌رله‌مانی كوردستان رای ده‌گه‌یه‌نێت، بودجه له‌سه‌ر بنه‌مای شه‌فافی دێته په‌رله‌مانی كوردستان، دینار به دیناری تێدایه كه چۆن خه‌رج ده‌كرێت و بۆچی خه‌رج كراوه، له هه‌مووشی گرنگتر ئه‌وه‌یه كه داهاتی حكوومه‌ت ئاشكرایه و بودجه‌ش بۆ پارێزگاكان بۆ پڕۆژه ته‌رخان كراوه.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌م، هێڤیدار ئه‌حمه‌د جێگری سه‌رۆكی لیژنه‌ی دارایی و ئابووری له په‌رله‌مانی كوردستان، به "وشه"ی راگه‌یاند، حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئێسته گفتوگۆ له‌سه‌ر پڕۆژه‌یاسای بودجه‌ی ساڵی 2021 ده‌كات، له حه‌وت ساڵی رابردوو دۆخه داراییه‌كه هۆكار بوو بۆ ئه‌وه‌ی بودجه نه‌یه‌ته په‌رله‌مان، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا وڵات په‌كی نه‌كه‌وتبوو، مووچه و پڕۆژه و خه‌رجی وه‌ك خۆیان هه‌بوون.
داهاتی حكوومه‌ت ئاشكرایه و بودجه‌ش بۆ پارێزگاكان بۆ پڕۆژه ته‌رخان كراوه
ئه‌وه‌شی گوت، ئێسته كه كابینه‌ی نۆ بڕیاری داوه پڕۆژه‌یاسای بودجه بنێرێته په‌رله‌مان، مانای ئه‌وه نییه كه هه‌موو كێشه داراییه‌كانی هه‌رێم چاره‌سه‌ر ده‌بن، به‌ڵام ئه‌وه‌ی گرنگ ده‌بێت، ئاشكرا و شه‌فاف ده‌بێت كه پاره و داهات چه‌ند ده‌بێت، چۆن خه‌رج ده‌كرێت و له چیدا و بۆ كوێ خه‌رج ده‌كرێت، كه‌رت و پڕۆژه‌كان چۆن پاره‌یان بۆ ته‌رخان كراوه.
ڕوونی كرده‌وه، شه‌فافییه‌تی تێدا ده‌بێت و به ئاشكرا بڕی پاره و خه‌رجكردنی دیاری ده‌كرێت، هه‌ر پارێزگایه‌كیش بۆ پڕۆژه پاره‌ی بۆ خه‌رج ده‌كرێت، كه‌مترین پاره خه‌رج بكرێت به ئاشكرایه و لایه‌نی شاراوه‌ی تێدا نییه، ده‌ستی حكوومه‌ت هه‌مووی ئاشكرایه.
زیاتر گوتی، له كۆتایی ساڵیش‌دا حیساب خیتامی بودجه هه‌یه، حكوومه‌ت ده‌ینێرێته‌وه په‌رله‌مان و به په‌رله‌مان ده‌ڵێت كه ئه‌و پاره‌یه‌ی خه‌رجی كردووه چه‌نده و چۆن خه‌رج كراوه، دینار به دینار ده‌ینێرێته‌وه و په‌رله‌مانیش به‌دواداچوونی بۆ ده‌كات، بودجه له‌سه‌ر بنه‌مای دادپه‌روه‌ری به‌سه‌ر هه‌موو كه‌رت و شار و پارێزگایه‌كدا دابه‌ش ده‌كرێت.
سلێمانی/ هۆشیار عه‌لی