به‌ڕێوه‌به‌ری ئامار له خانه‌نشینی ھه‌رێمی كوردستان گوتی، چاكسازیكردن له پله‌باڵاكان به‌رده‌وامه، بڕیاره تا سێ مانگی تر ھه‌مووی ته‌واو بكه‌ین كه نزیكه‌ی سێ ھه‌زار پله‌باڵا له ھه‌رێمی كوردستان ھه‌ن.
سه‌باح موخلیس به‌ڕێوه‌به‌ری ئامار له خانه‌نشینی ھه‌رێمی كوردستان، به "وشه"ی ڕاگه‌یاند، له پرۆسه‌ی چاكسازی له خانه‌نشینان به‌رده‌وامین و تا ئێسته كارمان له دادوه‌ر و شاره‌زا كردووه و ده‌ستمان به به‌ڕێوه‌به‌ره گشتییه‌كانیش كردووه، به‌به‌رده‌وام ده‌وام ده‌كه‌ین و كاره‌كانمان دابه‌ش كردووه.
نزیكه‌ی 250 ھه‌زار خانه‌نشینمان ھه‌یه، ئێسته كار له پله‌باڵاكان ده‌كه‌ین كه نزیكه‌ی سێ ھه‌زار كه‌س ده‌بن
زیاتر گوتی: به‌رده‌وام كار ده‌كه‌ین و به ھه‌موو دۆسیه‌كاندا ده‌چینه‌وه، له ھه‌موو جۆره‌كان نزیكه‌ی 250 ھه‌زار خانه‌نشینمان ھه‌یه، ئێسته كار له پله‌باڵاكان ده‌كه‌ین كه نزیكه‌ی سێ ھه‌زار كه‌س ده‌بن.
به‌ڕێوه‌به‌ری ئامار گوتی، ئێمه كارمان به جۆری دادوه‌ر نییه كه موسته‌حه‌ق نه‌بن، ته‌نیا یاساكه‌مان جێبه‌جێ كردووه، پێشتر به 80%ی مووچه‌كه‌یان خانه‌نشین ده‌بوون، ئێسته بووه به 70%، به‌پێی یاسای چاكسازی تێیاندا ھه‌بووه شاره‌زا بووه و ھه‌شه شاره‌زا نه‌بووه و خانه‌نشین كراوه، ئه‌وانه‌مان جیا كردووه‌ته‌وه و له كۆی 400 شاره‌زا نزیكه‌ی 50 كه‌سیان خانهنشینهكهیان نایاسایی بووه.
زیاتر گوتی، یاسای چاكسازی دوو به‌شه، به‌شێكی ئه‌وانه ده‌گرێته‌وه كه ھیچ خزمه‌تێكیان نه‌بووه و خانه‌نشین بوون، به‌شێكیان فه‌رمانبه‌ر بوون و خزمه‌تیشیان ھه‌بووه، به‌ڵام به‌و جۆره نییه كه پێی خانه‌نشین بوون و مه‌رجه‌كانیان تێدا نه‌بووه، بۆیه ئه‌وانه به‌شێوه‌ی جیاواز مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵ ده‌كه‌ن.
سه‌باح موخلیس ڕوونیشی كرده‌وه، دوو واده‌مان بۆ چاكسازیكردن له خانه‌نشینی پله‌باڵاكان داناوه، سێ تا شه‌ش مانگمان داناوه و ئه‌وه‌ی گشتی ساڵێك تا ساڵ و نیوێكمان داناوه، به‌ڵام پله تایبه‌ته‌كان گرنگه كه كاری باشمان لێ كردووه. ئه‌وه‌ی ده‌مێنێت راوێژكار و وه‌زیر و بریكاری وه‌زیر كه ھه‌مووی شه‌ش جۆرن.
هەولێر/ بڵند ئیبراھیم