وەزارەتی ناوخۆ گۆڕانكاری دەكات

:: PM:02:37:13/01/2021 ‌

بەڕێوەبەری گشتی پۆلیسی هەرێمی كوردستان ڕای دەگەیەنێت، گۆڕانكاری لە سەرجەم دامەزراوەكانی وەزارەتی ناوخۆی حكوومەتی هەرێمی كوردستان دەكرێت و ئێستە گۆڕانكارییەكان دەستی پێ‌ كردووە.

ئەمڕۆ چوارشەم 13ـی كانوونی دووەم، تاریق ئەحمەد بەڕێوەبەری گشتی پۆلیسی هەرێمی كوردستان، لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا ڕای گەیاند، وەزارەتی ناوخۆ گۆڕانكاری لە سەرجەم دامەزراوەكانی دەكات، لەپێناو جێبەجێكردنی كارنامەی حكوومەت و چالاككردنی دامەزراوەكان و خزمەتكردنی هاووڵاتییان تا كارەكان باشتر بن.

بەڕێوەبەری پۆلیسی هەرێم گوتی، گۆڕانكارییەكان بۆ خزمەتی زیاتری هاووڵاتییان تا كارەكان باشتر بەڕێوە بچن.

باسی لەوەش كرد، گۆڕینی پۆست و پلە لە كاتێكدایە پێشتر وەزیری ناوخۆ ڕای گەیاندبوو گۆڕانكاری لە بەشێكی زۆری پۆستەكانی وەزارەتی ناوخۆ دەكرێت و گۆڕینی كەسەكانیش كارێكی ئاساییە و بۆ پێشچوونە.

ئەو گوتانەی بەڕێوەبەری پۆلیسی هەرێمی كوردستان، لەگەڵ دەستبەكاربوونی كابینەی نۆیەمی حكوومەت گۆڕانكاری لە چەندان پۆستی گرنگی وەزارەتی ناوخۆ كراوە.





وشە - رامیار جەواد