چیرۆكی جاك ما و دامه‌زراندنی كۆمپانیای عه‌لی بابا بۆ فرۆشتن به‌شێوه‌ی ئۆنلاین و ئه‌لیكترۆنی سه‌یر و سه‌رنجڕاكێشه، ئه‌و دوای پێشكه‌شكردنی هه‌ر كارێك ڕه‌تكرایه‌وه و دواجار بیری له دامه‌زراندنی عه‌لی بابا كرده‌وه و دواجاریش سه‌رمایه‌كه‌ی گه‌یشته 60 ملیار دۆلار، به‌ڵام له ئه‌نجامی ڕه‌خنه‌گرتن له حكوومه‌تی چین، دوو مانگه بێسه‌روشوێنه و كه‌س هه‌واڵی نازانێت.
جاك ما له 15ی تشرینی یه‌كه‌م/ئۆكتۆبه‌ری 1964 له شاری هانگتشۆی ویلایه‌تی جیگیانگی چین له دایكبووه و قۆناغی بنه‌ڕه‌تی خوێندنی ته‌واو كردووه و دواتر چووه‌ته زانكۆ و زمانی ئینگلیزی خوێندووه، هه‌موو ڕۆژێك بۆ چوونه زانكۆ به پایسكل 45 خوله‌ك ڕۆیشتووه و هاتووه‌ته‌وه و پاش ئه‌وه‌ی دووجار له زانكۆ شكستی هێنا سه‌ركه‌وتوو بێ، دواجار له 1988 توانی به‌كالۆریۆس له زمانی ئینگلیزی به‌ده‌ست بهێنێت.
پاش ئه‌وه‌ی داواكاری پێشكه‌شی زانكۆیه‌كی ئه‌مه‌ریكی كرد، تا كورسییه‌كی خوێندنی پێ بدرێ، ڕه‌تكرایه‌وه، پاشان داوای پێشكه‌شكرد تا وه‌ك پۆلیس دابمه‌زرێ، ئه‌میش ڕه‌ت كرایه‌وه و هه‌ولی به‌ده‌ستهێنانی چه‌ندان كاری تری دا و سه‌رجه‌میان وه‌ڵامه‌كه نه‌رێنی بوو، دواجار ئه‌و له ساڵی 1999 پێگه‌ی عه‌لی بابای دروستكرد كه تایبه‌ته به بازرگانیكردن له ڕێی ئه‌لیكترۆنییه‌وه، له‌و كاته ژماره‌ی به‌كارهێنه‌رانی ئینته‌رنێت له چین زۆر كه‌م بوو، به‌ڵام ئه‌و هه‌نگاوی نا و دواتر سه‌ركه‌وتنی گه‌وره‌ی به ده‌ستهێنا.
له كۆتای مانگی ئۆكتۆبه‌ری ساڵی ڕابردوو له شه‌نگه‌های ڕه‌خنه‌ی توندی له حكوومه‌تی په‌كین گرت
ئێسته له‌وانه‌یه بیر بكه‌نه‌وه كه ئه‌مازۆن و كۆمپانیا گه‌وره‌كانی تری ڕۆژئاوا كه له بواری فرۆشتنی ئه‌لیكترۆنییه‌وه كار ده‌كه‌ن، مه‌زنترینی دنیا بن، به‌ڵام له‌وه‌دا هه‌ڵه‌ن، چونكه كۆمپانیاكه‌ی جاك ما، عه‌لی با با دۆت كۆم زیاتر له 79 پشكداری هه‌یه كه وه‌ك بازرگان و كۆمپانیا و كارگه كاڵای خۆیان ده‌فرۆشن و به‌سه‌ر 240 وڵات و ناوچه‌ی دنیا بڵاوبوونه‌ته‌وه و له ڕیزبه‌ندی یه‌كه‌می دنیا دێت، له بازرگانی له ڕێی ئه‌لیكترۆنییه‌وه.
پاش سه‌ركه‌وتنه گه‌وره‌كه‌ی جاك ما چه‌ندان كۆمپانیا و ماڵپه‌ڕی تری دامه‌زراندن، له‌وانه تاوباو، ئاتاو، عه‌لی ئێكسپرێس و ئانت گرووپ، به ملیاردێره‌كه‌ی ڕۆژهه‌ڵات ناوی ده‌ركردووه و ناو و وێنه‌ی چووه سه‌ر به‌رگی گۆڤاری فۆرێبسی ئه‌مه‌ریكی كه ساڵانه به‌هێزترین و كاریگه‌رترین و ده‌وڵه‌مه‌نده‌كانی جیهان دیاریی ده‌كات.
هه‌موو ئه‌وانه چیرۆكی سه‌ركه‌وتنی ئه‌و پیاوه چینییه‌ین، به‌ڵام ماوه‌ی زیاتر له دوو مانگه هیچ سۆراغێكی نییه و به ته‌واوی له‌به‌رچاو ونبووه، ئه‌مه‌یش له دوای ئه‌وه دێ له كۆتایی مانگی تشرینی یه‌كه‌م/ئۆكتۆبه‌ری ساڵی ڕابردوو، جاك مای له‌میانه‌ی دیدارێك له شاری شه‌نگه‌های چین، ڕه‌خنه‌ی توندی له سیاسه‌تی دارایی و بانكداری چین گرت و دووپاتی كرده‌وه، كه پێویسته چاكسازی له سیسته‌می ڕێكخستن و بانكی بكرێ كه له‌سه‌ر حكوومه‌ت تاپۆ كراون، جاك ما نه‌یشارده‌وه، كه ئه‌م سیسته‌مه ڕێگری له داهێنان ده‌كات و داهێنه‌ران ده‌خنكێنێت، له‌به‌ر ئه‌وه پێویسته گۆڕانكاری ڕیشه‌یی لێ ئه‌نجام بدرێت.
چین وڵاتێكه تاكه حزبێك به‌ڕێوه‌به‌ری ده‌بات و ئازادی ده‌ربڕین و ڕه‌خنه‌گرتن فه‌راهه‌م نییه، بۆیه له دوای ئه‌و وتاره‌ی جاك ماوه، ڕاسته‌وخۆ پشكه‌كانی كۆمپانیاكه‌ی له بۆرسه‌ی شه‌نگه‌های سڕدرایه‌وه و ده‌ركرا و پاشان جاك ما له‌به‌رچاوان ونبوو و كه‌س هیچی له‌باره‌وه نازانێت.
ئه‌مه‌یش له كاتێكدایه ئه‌و خۆی به‌رنامه‌یه‌كی ته‌له‌ڤزیۆنی داهێنا، بۆ ئه‌وه‌ی داهێنه‌ران كۆمه‌ك بكات و به بڕی 1.5 ملیۆن دۆلار پشتیوانی داهێنه‌ران بكات و ده‌ست به بیرۆكه و پرۆژه‌كانیان بكه‌ن، جاك ما سه‌رپه‌رشتیاری لیژنه‌ی دادوه‌ریكردنی به‌رنامه‌كه‌ی ده‌كرد و له هه‌موو ئه‌ڵقه‌یه‌كی ده‌رده‌كه‌وت، به‌ڵام ماوه‌ی دوو مانگه ته‌نانه‌ت له به‌رنامه‌كه دڵخوازه‌كه‌یشی به‌شداری ناكات.
كۆمپانیای عه‌لی بابا له‌وباره‌وه ته‌نیا زانیاری كه‌می خسته‌ڕوو و دووپاتی كرده‌وه، كه چیتر جاك ما ناتوانێ به‌شداری له پرۆگرامه‌كه بكات، ئه‌مه‌یش له كاتێكدایه ئه‌و له ساڵی 2019ه‌وه ده‌ستی له به‌ڕێوه‌به‌ری جێبه‌جێكاری كۆمپانیاكه كێشایه‌وه، به‌ڵام خاوه‌ندارییه‌كه‌ی هه‌ر بۆ خۆی ده‌گه‌ڕێته‌وه.
زیاتر له دوومانگه شوێنبزره و كه‌س هیچی له‌باره‌وه نازانێت
له ئه‌نجامی ئه‌و وتاره‌ی سامانی جاك ما له 60 ملیاره‌وه، به‌هۆی بیانوو پێ‌گرتن و دروستكردنی چه‌ندان كێشه بۆی به بڕی 12 ملیار دۆلار له دوو مانگی ڕابردوو كه‌مكراوه‌ته‌وه، هه‌تا ئێسته‌یش نازانرێ چی به‌سه‌رهاتووه، به‌ڵام وه‌ڵامی ئه‌و پرسیاره هه‌رچی بێ، هۆكاره‌كه‌ی ڕوونه كه له ئه‌نجامی وتاره‌كه‌یه‌وه شوێن‌بزر بووه و به‌شێكیش باس له‌وه ده‌كه‌ن كه له‌لایه‌ن حكوومه‌تی چینه‌وه سزا درا بێ و ده‌سبه‌سه‌ركرا بێ، له ئه‌نجامی ئه‌و ڕه‌خنانه‌ی له حكوومه‌ت و سیسته‌می سیاسی وڵاتی گرتووه، به‌ڵام تا ئێسته‌یش هیچ كه‌س ئه‌مه‌ی پشتڕاست نه‌كردووه‌ته‌وه.