حكوومه‌تی كۆماری ئیسلامی ئێران پێشنیازێكی خستووه‌ته‌به‌رده‌م به‌غدا، تا سندووقێكی وه‌به‌رهێنانی هاوبه‌ش دابنێن و داهات و پشكی وه‌به‌رهێنان بخرێته ناو ئه‌و سندووقه‌وه و به‌وهۆیه‌وه‌یش عێراق سوود له خزمه‌تگوزاری هونه‌ری و ئه‌ندازیاری كۆماری ئیسلامی ئێران وه‌ربگرێ و زۆرترین پرۆژه‌ی وه‌به‌رهێنان له عێراق به كۆمپانیاكانی ئه‌و وڵاته بدرێت.
ڕه‌زا ئه‌رده‌كانیان وه‌زیری وزه‌ی عێراق پێشنیازه‌كه‌ی خستووه‌ته به‌رده‌م عێراق و له‌میانه‌ی كۆبوونه‌وه‌ی لیژنه‌ی ئابووری و بازرگانی ئێرانی – عێراقی هاوبه‌ش كه ئه‌مڕۆ چوارشه‌م له تارانی پایته‌ختی ئێران به‌سترا، گوتی: ئێران ئاماده‌یی هه‌یه كه سندووقێكی وه‌به‌رهێنانی هاوبه‌ش له‌گه‌ڵ عێراق دابمه‌زرێنێت، له بواری هه‌نارده‌كردنی خزمه‌تگوزاری هونه‌ری و ئه‌ندازه‌یی له ئێرانه‌وه بۆ عێراق، تا وڵاته‌كه له ڕووی پیشه‌سازییه‌وه پێشكه‌وتن به‌خۆیه‌وه ببینێت.
زیاتر گوتی، ڕه‌زامه‌ندبوونی هه‌ردوولا و دروستكردنی ئه‌و سندووقی وه‌به‌رهێنانه، یارمه‌تی زۆری كه‌رتی تایبه‌تی هه‌ردوو وڵات ده‌دا و وا ده‌كات هه‌ردوولا پێشڤه‌چوون به‌خۆیانه‌وه ببینن، عێراق له ڕووی پێشكه‌وتنی پیشه‌سازی له كه‌رتی تایبه‌ت و كۆمپانیا پیشه‌سازییه‌كانی ئێرانیش له ده‌سكه‌وتنی پرۆژه‌ی وه‌به‌رهێنان له بواره جیا جیاكان له عێراقه‌وه.
له‌لایه‌كی تره‌وه به‌رپرسانی تری
تاران له‌میانه‌ی دیداره‌كه دووپاتیان له‌وه كرده‌وه، كه ئه‌وه‌ی له بواری كاره‌با و گاز و سامانی ئاو له‌گه‌ڵ عێراق پێشتر ڕێككه‌وتنیان له‌سه‌ر كراوه، له ئێسته و داهاتوویش به‌رده‌وامیان ده‌بێ و تاران ئاماده‌یه ڕێككه‌وتنی درێژمه‌ودا له سه‌رجه‌م ئه‌و سێكته‌رانه‌وه له‌گه‌ل به‌غدا واژوو بكات، واته گرێبه‌ستی ده‌یان ساڵه، نه‌ك ساڵانه، بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ماهه‌نگی و هاوبه‌شایه‌تی ئابووری و بازرگانی عێراق ببێت بچێته بوارێكی ستراتیجی و دوورمه‌وداوه و هه‌ردوو وڵات به یه‌كه‌وه پته‌وترین پێوه‌ندی ئابووری و بازرگانی بۆ ده‌یان ساڵی داهاتوو دابڕێژن و هه‌نگاوی گه‌وره‌تر و خێراتر بۆ پێشه‌وه بنێن.
سندووقی وه‌به‌رهێنانی هاوبه‌ش دروست ده‌كه‌ن و عێراق پڕ ده‌كه‌ن له كۆمپانیای ئێرانی
هاوكات وه‌زیری وزه‌ی ئێران له به‌شێكی تری قسه‌كانی ئه‌وه‌ی خسته‌ڕوو، كه ئامانجی به‌غدا و تاران بریتییه له گه‌یاندنی ئاڵوگۆڕی بازرگانی له نێوان هه‌ردوولا بۆ 20 ملیار دۆلاری ساڵانه، به‌ڵام ئه‌و ئامانجه پێویسته به كارئاسانی و هه‌ماهه‌نگی زیاتره، به تایبه‌ت پێویستی به هه‌ڵگرتنی باجی گومرگی و تۆكمه‌تركردنی پێوه‌ندی بانكداری و سیاسه‌تی ئاڵوگۆڕی دراو و سیسته‌می گواستنه‌وه و گه‌یاند و دروستكردنی ڕێ و بانی ستراتیجی له نێوان هه‌ردوولا هه‌یه، به هه‌نگاونان له‌و بوارانه‌وه ده‌توانین ئاڵوگۆڕی بازرگانی له سه‌رجه‌م سێكته‌ره‌كانه‌وه زۆر به‌رز بكه‌ینه‌وه و سه‌رووی 20 ملیار دۆلاری ساڵانه‌یش تێپه‌ڕێنین.
ئه‌و هه‌وڵانه‌ی تاران له كاتێكدایه كه میدیاكان به به‌رده‌وامی له زاری به‌رپرسانی عێراقه‌وه هۆشداری ده‌ده‌ن، كه تاران ڕێگر و كۆسپی سه‌ره‌كی به‌رده‌م به‌ستنه‌وه‌ی تۆڕی كاره‌بای عێراقه به وڵاتانی كه‌نداو و ئوردن، نایه‌وێ جیا له تاران بژاره‌ی تر بكه‌وێته به‌رده‌م به‌غدا، بۆ هاورده‌كردنی كاره‌با بۆ عێراق، چونكه له‌و بڕوایه‌دایه كه دروستبوونی لایه‌نی تر كه پێویستییه‌كانی وزه و كاره‌بای عێراق پڕ بكاته‌وه، جیا له‌وه‌ی زیانی گه‌وره‌ی ئابووری به تاران ده‌گه‌یه‌نێت، هاوكات هه‌ژموونی سیاسی ئێرانیش به‌سه‌ر عێراق كه‌م ده‌كاته‌وه و هه‌ژموونی وڵاتانی عه‌ره‌بی زیاتر ده‌بێت.
له ژێر ڕۆشنایی ئه‌و ئامانجه‌وه، تاران له ماوه‌ی ڕابردوو هه‌نارده‌ی گازی سروشتی بۆ وێستگه‌كانی كاره‌با له باشووری عێراق وه‌ستاند و هه‌فته‌یه‌ك به‌غدا و شاره‌كانی باشووری عێراقی تاریك كرد، له ڕێی میلیشیاكانی سه‌ر به‌خۆیشی به‌رده‌وام دژایه‌تی نزیكبوونه‌وه‌ی عێراق له وڵاتانی كه‌نداو و عه‌ره‌بی ده‌كات، تا كار گه‌یشته ئه‌وه‌ی له ماوه‌ی ڕابردوو میلیشیاكان هه‌ڕه‌شه‌یان له كۆمپانیاكانی سعوودیه كرد، كه بڕیار بوو گه‌وره‌ترین پرۆژه‌ی كشتوكاڵی و ئاژه‌ڵدانی له ناوچه‌كانی ئه‌نبار و بابل و ڕۆژهه‌ڵاتی به‌غدا دروست بكه‌ن.
له به‌رانبه‌ر ئه‌و هه‌وڵانه‌ی تارانیش، واشنتن به به‌رده‌وامی هانی به‌غدا ده‌دات، كه جێگره‌وه‌ی تاران بدۆزێته‌وه، بۆ ده‌سكه‌وتی وزه‌ی كاره‌با و گازی سروشتی، چونكه ناتوانێ تا كۆتایی عێراق له پابه‌ندبوون به سزا و گه‌مارۆكانی ئه‌مه‌ریكا بۆ سه‌ر ئێران ببه‌خشێ و دواجاریش ماوه‌ی سێ مانگی تری بۆ به‌غدا درێژ كرده‌وه.
تاران داوای هه‌ڵگرتنی باجی گومرگی له سنوور ده‌كات و عێراقییه‌كان به داگیركردنی وڵات ناوی ده‌به‌ن
سه‌ره‌ڕای ئه‌وانیش ئه‌و هه‌نگاوه‌ی تاران بۆ دروستكردنی سندووقی وه‌به‌رهێنانی هاوبه‌ش و هه‌ڵگرتنی باجی گومرگی و نه‌هێشتنی ڤیزا له نێوان هه‌ردوو وڵات، به سه‌ره‌تای داگیركردنی یه‌كجاره‌كی عێراق له‌لایه‌ن ئێرانه‌وه داده‌نرێت، ئه‌و قسانه‌ی وه‌زیری وزه‌ی ئێران له‌لایه‌ن چالاكانی عێراقه‌وه له تۆڕه‌كانی كۆمه‌ڵایه‌تی ناڕه‌زایی زۆری لێ كه‌وتووه‌ته‌وه و دووپات له‌وه ده‌كه‌نه‌وه، كه له گرتنه‌به‌ری ئه‌و هه‌نگاوانه سوودمه‌ندی یه‌كه‌م ئێران ده‌بێت، چونكه به زیادكردنی ئاڵوگۆڕی بازرگانی، ته‌نیا كاڵای ئێرانی به لێشاو ده‌ڕژێته عێراقه‌وه و تاران ڕێ نادات كه عێراق كشتوكاڵی ببووژێته‌وه و پشت به‌خۆی ببه‌ستێت، به‌ڵكو مه‌به‌ستیه‌تی عێراق وه‌ك كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی مشه‌خۆر به‌رده‌وام كاڵاكانی ئه‌وان ساغ بكه‌نه‌وه و پاره و داهاتی وڵاتیش به‌لێشاو بڕواته ده‌ره‌وه و بچێته خزمه‌تی تارانه‌وه.