به‌ڕێوه‌به‌ری به‌رنامه‌ی فریاكه‌وتن له رێكخراوی ته‌ندروستیی جیهانی رای گه‌یاند، دووه‌م ساڵی ڤایرۆسی كۆرۆنا، زۆر ئه‌سته‌متر ده‌بێت وه‌ك له یه‌كه‌م ساڵی، بۆیه ئاماده‌یی زیاتری ده‌وێت.
پێگه‌ی "
ئه‌لعه‌ره‌بیه" ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م 14ی كانوونی دووه‌م بڵاوی كردووه‌ته‌وه، مایكڵ رایان به‌ڕێوه‌به‌ری به‌رنامه‌ی فریاكه‌وتن له رێكخراوی ته‌ندروستیی جیهانی به‌ناوی رێكخراوه‌كه‌وه له‌ڕێی تویته‌ر رای گه‌یاند، دووه‌م ساڵی په‌تاكه، ئه‌سته‌متر ده‌بێت وه‌ك له ساڵی یه‌كه‌می، چونكه تا ئێسته له زۆر شوێن په‌تاكه زۆر گه‌شه‌ی كردووه.
رایان گوتی، ئێمه ساڵی یه‌كه‌ممان تێپه‌ڕ كرد و ئێسته له ساڵی دووه‌می په‌تاكه‌ین، پێده‌چێ ساڵی دووه‌می ئه‌سته‌متر بێت، ئه‌ویش به‌پێی ئه‌وه‌ی ئێسته له زۆر شوێنی دنیا ده‌یبینین، په‌تاكه گه‌شه‌ش زیاتر كردووه.
ئه‌و به‌رپرسه‌ی رێكخراوه‌كه زیاتر گوتی، به‌پێی ئاماره‌كان و ئه‌و به‌یاننامانه‌ی له‌ناو دوو هه‌فته‌ی رابردوو بڵاو بوونه‌وه، بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا زۆر زیاتر بووه، ده‌توانین بڵێین نیوه‌ی گۆی زه‌وی به‌تایبه‌تی له ئه‌مه‌ریكا و ئه‌وروپا، بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسه‌كه وه‌ك ره‌شه‌بای لێ هاتووه، بۆیه ئه‌مه ئاماده‌یی زۆرتری لێمان ده‌وێت.
به‌پێی ئه‌و ئامارانه‌ی له‌ڕێی رێكخراوی ته‌ندروستیی جیهانی بڵاو بوونه‌وه، تا ئێسته 91 ملیۆن و 700 هه‌زار كه‌س تووشی ڤایرۆسه‌كه بوون، هاوكات ملیۆنێك و 969 هه‌زار و 29 كه‌سیش به‌هۆیه‌وه گیانیان له ده‌ست داوه.