دوو به‌هێزترین دامه‌زراوه‌ی ئابووری ئێران كه راسته‌وخۆ له‌ژێر چاودێری عه‌لی خامنه‌یی رێبه‌ری كۆماری ئیسلامین و ده‌ستیان به‌سه‌ر سه‌رجه‌م جومگه‌كانی بازرگانی و به‌رهه‌مهێنان و ته‌نانه‌ت كشتوكاڵی ئه‌و وڵاته‌شدا گرتووه، له‌لایه‌ن ئه‌مه‌ریكاوه خرانه ناو لیستی ره‌شه‌وه و سه‌رجه‌م داراییه‌كانیان بلۆك كرا.
سەرجەم داراییەکانی لەلایەن ئەمەریکاوە بلۆک کرا
هاوكات له‌گه‌ڵ ئه‌و دوو دامه‌زراوه‌یه، 16 كۆمپانیا و سێ به‌ڕێوه‌به‌ری سه‌ره‌كی دامه‌زراوه‌كه كه له كوشتن و سه‌ركوتكردنی دژبه‌رانی حكوومه‌ت و داگیركردنی موڵك و ماڵی كه‌مه نه‌ته‌وه و ئاینییه‌كانی ئێران ده‌ستی باڵایان هه‌بووه، له‌لایه‌ن واشنتنه‌وه سزا دران.
ناوه‌ندی كۆنتڕۆڵی سه‌رمایه ده‌ره‌كییه‌كانی وه‌زاره‌تی خه‌زێنه‌ی ئه‌مه‌ریكا، 16 دامه‌زراوه و سێ به‌رپرسی رژێمی ئێرانی خسته ناو لیستی ره‌شه‌وه و له راگه‌یه‌نراوێكدا ئاماژه‌ی دا، سزادراوان ده‌ستیان به‌سه‌ر به‌شی هه‌ره‌زۆری ئابووری ئێران‌دا گرتووه.
ئه‌حمه‌د مهرهوی سه‌رۆكی ئاستانی قودسی ره‌زه‌وی و محه‌مه‌د موخبیر سه‌رۆكی یه‌كه‌ی جێبه‌جێكاری فه‌رمانی ئیمام، له‌ناو لیستی سزادراوانی وه‌زاره‌تی خه‌زێنه‌ی ئه‌مه‌ریكادان، هاوكات لقه‌كانی ئه‌و دوو دامه‌زراوه‌یه هه‌ر له كۆمپانیای "زانستی دامه‌زراوه‌ی به‌ره‌كه‌ت" و "گه‌شه‌ی ئه‌لیكترۆنی موبینی ئێران" و "چاودێری دارایی راهبۆرد" و "باڵه‌خانه و ئاوه‌دانی قودسی ره‌زه‌وی" و "كانزاكانی قودسی ره‌زه‌وی" و "كاشی سونه‌تی قودسی ره‌زه‌وی" و "كارگوزاری كاغه‌زه داراییه‌كانی قودسی ره‌زه‌وی" تا دامه‌زراوه‌ی ئابووری ره‌زه‌وی، سه‌رجه‌میان خراونه‌ته ناو لیستی سزادراوانه‌وه.
دامەزراوەی قودس له 30 سێكته‌ری جیاوازدا بازاڕی ئێرانی قۆرخ كردووه
دامه‌زراوه‌ی به‌ره‌كه‌ت كه گه‌وره‌ترین دامه‌زراوه‌ی بازرگانی ده‌رمانه له ئێران و سه‌رجه‌م هاورده و هه‌نارده‌كردنی ده‌رمانی ئێرانی قۆرخ كردووه، سه‌ر به یه‌كه‌ی جێبه‌جێكردنی فه‌رمانی ئیمامه، هاوكات ته‌نیا ئه‌و دامه‌زراوه‌یه بۆی هه‌یه ده‌مامك له ئێران به‌رهه‌م بهێنێت و سه‌رجه‌م داهاته‌كانی بۆ عه‌لی خامنه‌ییه.
دامه‌زراوه و كه‌سه سزادراوه‌كان به سه‌ركوتی دژبه‌ران و داگیركردنی موڵك و دارایی دژبه‌رانی سیاسی و كه‌مه ئاینی و نه‌ته‌وه‌یی تۆمه‌تبار كراون.
به بڕیاری وه‌زاره‌تی خه‌زێنه‌ی ئه‌مه‌ریكا، سه‌رجه‌م داراییه‌كانی ئه‌و دامه‌زراوه ئابوورییانه‌ی خامنه‌یی بلۆك ده‌كرێت و هیچ كۆمپانیا و دامه‌زراوه و هاووڵاتییه‌كی ئه‌مه‌ریكی مافی مامه‌ڵه‌كردنی له‌گه‌ڵیان نییه و سه‌رپێچیكردن له‌و بڕیاره سزای توندی به‌دوادا دێت.
هاوكات هه‌فته‌ی رابردوو وه‌زاره‌تی خه‌زێنه‌ی ئه‌مه‌ریكا، 17 كۆمپانیا و به‌رپرسێكی پێوه‌ست به پیشه‌سازی كانزایی ئێرانی خسته ناو لیستی سزادراوان.
موڵک و دارایی نەیارانی سیاسیی و کەمە ئاینییەکانیان داگیر کردووە
ئاستانی قودسی ره‌زه‌وی، دامه‌زراوه‌یه‌كی ئابوورییه كه پێك هاتووه له سه‌تان كۆمپانیا و هه‌ر له دروستكردن و هاورده‌كردنی كه‌ره‌سته‌ی بیناسازییه‌وه تا سه‌رجه‌م پڕۆژه‌كانی وه‌به‌رهێنان و دروستكردن و هاورده و هه‌نارده‌كردنی پێداویستییه‌كانی پزیشكی و ده‌رمان، كۆمپانیاكانی به‌رهه‌مهێنانی خۆراك و جلوبه‌رگ و ته‌نانه‌ت مه‌سینه و به‌رده‌مۆره و بهرماڵیشی قۆرخ كردووه.
سه‌رجه‌م داهاتی ئه‌و دامه‌زراوه‌یه ده‌چێته‌وه خزمه‌ت ماڵی رێبه‌ر، واتا رێبه‌ری كۆماری ئیسلامیی ئێران و سوپای پاسداران له ناوخۆی ئێران و هێزی قودسی ئه‌و سوپایه كه هه‌ردووكیان له‌لایه‌ن ئه‌مه‌ریكاوه خراونه‌ته ناو لیستی گرووپه تیرۆریستییه‌كانه‌وه، پارێزگاری‌یان لێ ده‌كرێت.
ئه‌و دامه‌زراوه‌یه ده‌ستی به‌سه‌ر بازاڕی چاپ و سه‌رجه‌م ئه‌و پڕۆژانه‌ی وه‌ك رێگه‌وبان و دروستكردنی به‌نداو و كۆی پڕۆژه ستراتیجییه‌كانی وڵات‌دا گرتووه، هه‌ر پڕۆژه‌یه‌ك له‌لایه‌ن حكوومه‌ته‌وه ده‌ربچێت، ده‌بێ كۆمپانیاكانی سه‌ر به‌و دامه‌زراوه‌یه جێبه‌جێكاری بن.
دامه‌زراوه‌ی قودسی ره‌زه‌وی به واتای باره‌گای ئیمامی هه‌شته‌می شیعه‌کانه و له 30 سێكته‌ری جیاوازدا بازاڕی ئێرانی قۆرخ كردووه، هه‌ر له ئابوورییه‌وه تا بیناسازی و رێگه‌وبان و بازرگانی و كشتوكاڵ و په‌له‌وه‌ر، به‌رهه‌مه خۆراكی و ده‌رمانی و پیشه‌سازی و كانزا و به‌رهه‌مهێنانی ئۆتۆمبێل، كاره‌با و وزه و نه‌وت و سووته‌مه‌نی و ئایتی و زانكۆی تایبه‌ت و وه‌رزش، مۆزه‌خانه و رۆژنامه و چاپخانه‌كانه‌وه بگره هه‌تا ڤیزه و تۆڕی هێنان و بردنی زیاره‌تكاران.
ئه‌و دامه‌زراوه‌یه به ده‌وڵه‌مه‌ندترین دامه‌زراوه‌ی ئێران ناو ده‌برێت و به گه‌وره‌ترین دامه‌زراوه‌ی دنیای وه‌قفی ئیسلامیش هه‌ژمار ده‌كرێت، ته‌نیا له شاری مه‌شهه‌د 300 هه‌زار خانووی به‌كرێی هه‌یه و 13 هه‌زار هێكتار واتا 52 هه‌زار دۆنم زه‌ویشی له‌و شاره داگیر كردووه كه ده‌كاته 30٪ی كۆی رووبه‌ری ئه‌و شاره.