دەزگای هەواڵگری ئەمەریكا لە ئەگەری هێرش بۆ سەر بایدن هۆشداری دا

:: AM:10:59:14/01/2021 ‌
بەرپرسانی دەزگای هەواڵگری ئەمەریكا بە وردی خەریكی لێكۆڵینەوەن لەسەر ئەو مەترسییانەی لەوانەیە لە 20ی ئەم مانگە لە كاتی سوێندخواردنی جۆ بایدن بكرێتە سەری.

سپوتنیك لە زاری نیویۆرك تایمزەوە باسی لەوە كردووە، پشێوییەكەی شەشی ئەم مانگە هاندەرێكی گرنگە بۆ ئەوەی پێشبینی ئەوە بكەن هێرشی هاوشێوە لە رۆژی 20ی مانگیش بكرێتە سەر بایدن.

پێشتر ئەوە راگەیەنرابوو گاردی نیشتمانی ئەمەریكا ئامادەیی خۆی راگەیاندووە رووبەڕووی هەر جۆرە هێرشێك لەم رۆژەدا بە تایبەتی بەكارهێنانی بۆمبی دەستكرد ببێتەوە.

ئەوان پێیان وایە كەسانێكی توندڕەو هەن كە لەوانەیە وازیان لە تۆڵەسەندنەوە نەهێنابێت و حەز بكەن لەو رۆژەدا بە چەك و هەر جۆرە ئامرازێكی تر رێوڕەسمەكە تێك بدەن.
رێی بە گاردی نیشتمانی داوە بۆ پاراستنی كۆنگرێس چەكی كاریگەر و كوشندەش هەڵبگرن.

رایان مەك كارتی لە بەرپرسانی باڵای سوپای ئەمەریكا رێی بە گاردی نیشتمانی داوە بۆ پاراستنی كۆنگرێس چەكی كاریگەر و كوشندەش هەڵبگرن.

پێویستە بگوترێ لە شەشی ئەم مانگە لە ژێر كاریگەری هاندانی ترەمپ، ژمارەیەك لە خۆپێشاندەران هێرشیان كردە سەر كۆنگرێس و بەهۆیەوە پێنج كەس گیانیان لە دەست دا.

هەر بەوم هۆیەوە شەوی رابردوو، ئەنجوومەنی نوێنەران لێپرسینەوە لە ترەمپی پەسند كرد و لەوانەیە ئەنجوومەنی پیرانیش لێپرسینەوەكە پەسند بكات.


وشە - سلێمان تاشان