ئه‌و رۆژه‌ی "20ی كانوونی دووه‌م" كه جۆ بایدن وه‌ك سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا سوێند ده‌خوات، جیا له رێوڕه‌سمی سوێندخواردنه‌كه، هونه‌رمه‌ندی ناودار "تۆم هانكس" به‌رنامه‌یه‌كی ته‌له‌ڤزیۆنی پێشكه‌ش ده‌كات كه دروست له‌باره‌ی رێوڕه‌سمه‌كه ده‌بێـت، به‌ڵام چه‌ندان هونه‌رمه‌ندی گه‌وره به‌شداریی تێدا ده‌كه‌ن.
پێگه‌ی "
ئه‌لعه‌ره‌بیه" ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م 14ی كانوونی دووه‌م بڵاوی كردووه‌ته‌وه، به‌پێی به‌یاننامه‌یه‌ك كه لیژنه‌ی سه‌رپه‌رشتیی رێوڕه‌سمی سوێندخواردنی سه‌رۆك بڵاویان كردووه‌ته‌وه، به‌رنامه‌یه‌كی ته‌له‌ڤزیۆنی له‌لایه‌ن هونه‌رمه‌ند تۆم هانكس پێشكه‌ش ده‌كرێ كه چه‌ندان هونه‌رمه‌ند تێیدا به‌شداری ده‌ده‌ن. ئه‌و به‌رنامه‌یه ماوه‌ی 90 خولهك به‌رده‌وام ده‌بێت به ناونیشانی "سلیبهر یتینگ ئه‌مه‌ریكا".
به‌پێی پێگه‌كه، له‌و به‌رنامه‌یه ده‌یان كه‌سایه‌تیی سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تی و سه‌رمایه‌دار به‌شداری ده‌كه‌ن، جیا له هونه‌رمه‌ندان نموونه‌یان جۆن بۆن جۆڤی، دێمی لۆفاتۆ، جاستن تهمبرلیك و زۆری تر.
ئاماژه به‌وه‌ش كراوه كه چاوه‌ڕێ ده‌كرێ ته‌نانه‌ت جۆ بایدن و جێگره‌كه‌ی كالاما هاریسیش به‌شداری له‌و به‌رنامه‌یه بكه‌ن و له‌وێوه لێدوانی تایبه‌تی خۆیان ده‌بێت.
لیژنه‌كه‌ی سوێندخواردنی سه‌رۆك ئاماژه ده‌ده‌ن، له‌و چالاكییانه‌ی كه ساڵانه له‌كاتی سوێندخواردنی سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا ده‌بێ به‌ڕێوه بچن، مه‌رج نییه ئه‌مجاره‌یش به‌و شێوه‌یه بێت، بێگومان ئه‌ویش به‌هۆی قۆناغی كۆرۆناوه‌یه.
ئه‌و به‌رنامه‌یه‌ی بڕیاره پێشكه‌ش بكرێ، چه‌ندان میدیا و تۆڕی میدیایی راسته‌خۆ پێشانی ده‌ده‌ن وه‌ك سی بی ئێس، ئێ بی سی، ئێن ئێن وان، ئێم ئێس بی سی. هاوكات راسته‌وخۆ له‌ڕێی یوتیوب و فه‌یسبووك و تویته‌ره‌وه له‌ڕێ ئینته‌رنێته‌وه پێشانی دنیا ده‌درێت.