به‌رپرسی ئۆفیسی ھه‌ولێری كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی ھه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق گوتی، دوای ئه‌وه‌ی حكوومه‌تی عێراق بڕیاری دا كارتی ده‌نگدان وه‌ك به‌ڵگه‌یه‌كی فه‌رمی له داوده‌زگاكانی حكوومه‌ت مامه‌ڵه‌ی پێوه بكرێت، خه‌ڵك به‌لێشاو سه‌ردانی بنكه‌كانی تۆماری ده‌نگدان ده‌كه‌ن.
عه‌بدولڕه‌زاق موشیر به‌رپرسی ئۆفیسی ھه‌ولێری كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی ھه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق به "وشه"ی گوت، ئێسته رۆژانه زیاتر له ھه‌زار ھاووڵاتی سه‌ردانی بنكه‌كان ده‌كه‌ن، هه‌روه‌ها زیاتر له ھه‌زار و 500 كارت دابه‌ش ده‌كرێن، ئه‌مه‌ش چونكه بنكه و ژماره‌ی كارمه‌ندانمان سنوورداره، ده‌نا رێژه‌كه زۆر له‌وه به‌رزتر ده‌بێته‌وه.
ئه‌و بڕیاره ھه‌رێمی كوردستانیش ده‌گرێته‌وه
ڕوونی كرده‌وه، راسته پێشتریش خه‌ڵك سه‌ردانی ئێمه‌یان ده‌كرد چ بۆ نوێكردنه‌وه‌ی ناوه‌كانیان و چ بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی كه له‌دایكبووی نوێن و خۆیان له نوێوه تۆمار ده‌كه‌ن كه له‌دایكبووانی 2001، 2002 و 2003ـن، به‌ڵام دوای ئه‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران بڕیاری دا كارتی ده‌نگدان وه‌ك به‌ڵگه‌نامه‌یه‌كی فه‌رمی له داوده‌زگاكان كاری پێ بكرێت، خه‌ڵك زیاتر سه‌ردانی بنكه‌كانی ده‌نگدان ده‌كات.
عه‌بدولڕه‌زاق موشیر باسی له‌وه‌ش كرد، ئه‌و بڕیاره ھه‌رێمی كوردستانیش ده‌گرێته‌وه كه باس له فه‌رمیبوونی كارتی ده‌نگدان ده‌كات.
له‌باره‌ی دوا ئاماری سه‌ردانی ھاووڵاتییان بۆ بنكه‌كانی ده‌نگدان، به‌رپرسی ئۆفیسی ھه‌ولێری كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی ھه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق گوتی، له‌به‌رئه‌وه‌ی رۆژانه ڕێژه‌كه ده‌گۆڕێت و تا ئێسته ئاماره‌كان كۆ نه‌كراونه‌ته‌وه، دیار نییه چه‌ند ھه‌زار كه‌س سه‌ردانی بنكه‌كانی ده‌نگدانی كردووه.
هه‌ولێر/ بڵند ئیبراھیم