کۆمپانیای مۆتۆرۆلا ڕای گەیاند کە لە ساڵی تازەوە بەرهەمە تەکنەلۆجیاکانمان بەتایبەتیش مۆبایلەکانمان دەکەین بە سیستمی ئینتەرنێتی 5G و بە تازەترین بەرهەمیش دەستمان بەو کارە کردووە کە مۆبایلێکە لە جۆری One 5G Ace.
ماڵپەڕی ''
gaget'' ئەوەی خستووەتەڕوو کە کۆمپانیاکە بەرهەمەکەی لە جۆری One 5G Ace یەکێک دەبێ لە باشترین بەرهەمەکانی کۆمپانیاکە، چونکە تازەترین سیستم و باشترین جۆری دیزاینی تێدا بەکارهێناوە.
کۆمپانیاکە بەرهەمەکانی پێش دەخات و سیستمی 5Gیان بۆ دادەنێت
ئەوەیشی ئاشکرا کراوە کە ئەم مۆبایلە ئێستە لە بازارەکان بەردەستە، تایبەتمەندییەکانیشی بریتین لە، شاشەی 6.70 ئینج بە ڕوونی شاشەی 1080 بە 2400 پیکسڵ، ڕامی چوارە و بە سیستمی ئەندرۆیدی 10 کار دەکات، پاترییەکی بەهێزی بۆ دانراوە کە 5000 میلی ئەمپێرە، ئەمەیش وای کردووە یەکێک بێت لە باشترین بەرهەمەکانی کۆمپانیاکە.
مۆتۆڕۆلا كۆمپانیایه‌كی ئه‌مه‌ریكییه سه‌ره‌تا له بواری رادیۆ و ئامێری بێ ته‌ل كاری كردووه، هه‌روه‌ها به‌ناوبانگترین كۆمپانیای رادیۆ و ئامێره بێ ته‌له‌كانی Victorola بووه له ساڵی 1930 بۆ 1940 كه خۆی كۆمپانیاكه له 25ی تشرینی دووه‌می 1928 له‌سه‌ر ده‌ستی دوو برا كه ناویان "پۆڵ گاڵڤین" و "جۆسێڤ گاڵڤین" بووه دامه‌زراوه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌یشدا ئێسته یه‌كێكه له كۆمپانیا به‌ناوبانگه‌كانی دنیا بۆ دروستكردنی مۆبایل و ئامێری ته‌كنه‌لۆجی.