ملیاردێری گه‌وره‌ی ئه‌مه‌ریكی و دروستكه‌ری تره‌مپ و ئه‌و پیاوه‌ی له پشت سه‌رجه‌م بڕیاره‌كانی تره‌مپه‌وه بوو، ئه‌مڕۆ چوارشه‌م له لاس ڤێگاسی ئه‌مه‌ریكا كۆچی دوایی كرد، میدیاكانیش له‌باره‌ی ژیانییه‌وه نووسیویانه، ئیمپراتۆری قومار و پشتیوانی سه‌ره‌كی ئیسرائیل و پیاوه شاراوه‌كه‌ی پشت تره‌مپ دووباره نابێته‌وه.
شیلدۆن
ئادیلسۆن له ماڵباتێكی هه‌ژاری جوو چاوی به دنیا هه‌ڵهێنا، به‌ڵام له‌گه‌ڵ گه‌وره‌بوونی ده‌ستی كرد به وه‌به‌رهێنان له بواری قومار و كردنه‌وه‌ی گازینۆ گه‌وره‌كانی لاس ڤێگاسی ئه‌مه‌ریكا كه به به‌ناوبانگترین شاری دنیا داده‌نرێ بۆ قوماركردن، له ئه‌نجامی مامه‌ڵه به‌رده‌وامه‌كانی له‌و بواره و دروستكردنی چه‌ندان گازینۆ و هۆتێلی به ناوبانگ له ئه‌مه‌ریكا و سه‌نگاپوور و وڵاتانی تر، كۆی سامانه‌كه‌ی گه‌یشته زیاتر له 36 ملیار دۆلاری ئه‌مه‌ریكی.
جیاواز له ده‌وڵه‌مه‌ند و ملیاردێره‌كانی تری جیهان، شیلدۆن به گه‌وره‌ترین پاره‌داركه‌ری سیاسه‌تكاران له مێژووی ئه‌مه‌ریكا داده‌نرێ و زۆرترین سامانی خۆیشی له پشتیوانیكردنی حزبی كۆماری ئه‌مه‌ریكا خه‌رج كردووه. له ساڵی 2008 كاتێك میت ڕۆمنی كۆماری ڕكه‌به‌ری باراك ئۆبامای دیموكراتی ده‌كرد له هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی، شیلدۆن بڕی زیاتر له 100 ملیۆن دۆلاری بۆ پشتیوانی رۆمنی و كۆمارییه‌كان ته‌رخان كرد، تا له كه‌مپه‌ینی هه‌ڵبژاردن سوودی لێ وه‌ربگرن، به‌ڵام پاره‌داركردنه‌كه‌ی بێ ئه‌نجام بوو و رۆمنی به‌رانبه‌ر ئۆباما شكستی هێنا و دواجاریش ئۆباما به گاڵته‌وه باسی كرد و دووپاتی كرده‌وه كه كۆمارییه‌كان سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی ملیاردێره‌كان پاره‌یان به هه‌ڵده‌ڕێژن، ناتوانن متمانه‌ی گه‌لی ئه‌مه‌ریكا به‌ده‌ست بهێنن، ئه‌وان تێنه‌گه‌یشتوون كه متمانه‌ی گه‌ل به پاره ناكڕدرێ، به‌ڵكو به خزمه‌تكردنی وڵات دروست ده‌بێت.
ده‌یه‌ویست تاران به بۆمی ئه‌تۆمی بۆردمان بكات
له بنه‌ڕه‌تدا ماڵباتی شیلدۆن خه‌ڵكی لیتوانیان و باوكی شولإیری تاكسی بووه و دایكیشی دووكانێكی بچووكی هه‌بووه له بۆستن، شیلدۆنیش هه‌ر له‌و شاره له دایكبووه، بۆ یه‌كه‌مجار له ته‌مه‌نی 12 ساڵی 200 دۆلاری به قه‌رز له مامێكی وه‌رگرتووه و كۆشكێكی بچووكی ڕۆژنامه‌فرۆشی داناوه، دواتر خوێندنی له زانكۆ جێهێشتووه و پێوه‌ندی به سوپای ئه‌مه‌ریكاوه كردووه و پاشانیش وه‌ك نووسه‌ری دادگه له وۆل ستریت كاری كردووه، ئه‌مه بووه هۆی ئه‌وه‌ی كه چاوی به جیهان بكرێته‌وه و بچێته ناو دنیای مامه‌ڵه گه‌وره‌كان، به‌وهۆیه‌وه ده‌ستی كردووه به وه‌به‌رهێنان له‌سه‌ر ئامێره نوێ و كه‌لوپه‌له تازه‌كان كه داده‌هێنران، یه‌كه‌م كه‌س بووه له ساڵی 1979 پێشانگه‌ی كۆمپیوته‌ری له لاس ڤێگاس كردووه‌ته‌وه و ماوه‌یه‌كی زۆر خووی داوه‌ته بواری كۆمپیوته‌ر و ته‌كنه‌لۆجیا، به‌ڵام له دواییه‌كانی ته‌مه‌نی و به دیاریكراوی له 2008 به ته‌واوی ڕقی له كۆمپیوته‌ر هه‌ڵگرت و چیتر به‌كاری نه‌هێناوه.
ئه‌و سامانه‌كه‌ی سه‌ره‌تا وه‌ك ده‌ڵاڵێك كۆكردووه‌ته‌وه، بۆ نموونه هۆڵێكی كۆنگره‌كانی له ساڵانی زوو مه‌تری به 25 سه‌نت بۆ گرووپێك به‌كرێ گرتووه، به‌ڵام له كاتی مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ گرووپه مه‌تری به 25 دۆلار پێیداون، ئه‌مانه‌یش وایكردووه كه خێرا سامانێكی زۆر كۆ بكاته‌وه.
ئێسته خاوه‌نی گه‌وره‌ترین قومارخانه‌یه له‌سه‌ر ئاستی دنیا كه به لاس ڤێگاس ساندز ناونراوه و ساڵانه ملیۆنان دۆلار قازانجی لێ ده‌كات، ئه‌و به ڕه‌گه‌ز جووه و خۆشه‌ویستی زۆری بۆ ئیسرائیل هه‌یه و دۆستێكی زۆر نزیكی تره‌مپ و نه‌تانیاهۆی سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیسرائیله، هه‌ر له خۆشه‌ویستیشی بۆ ئیسرائیل دواجار له‌گه‌ڵ ژنه پزیشكێكی ئیسرائیلی به‌ناوی میریام هاوسه‌رگیری كرد.
شیلدۆن به سه‌دان ملیۆن دۆلاری ساڵانه ده‌خسته خزمه‌تی ئیسرائیله‌وه و دوای ئه‌وه‌ی به 30 ملیۆن دۆلاریش پشتیوانی كه‌مپه‌ینی تره‌مپی كرد، خه‌ونه‌كه‌ی هاته دی و تره‌مپ سه‌ركه‌وتنی به‌ده‌ستهێنا، لێره‌وه خۆشه‌ویستی شیلدۆن زیاتر بۆ ئیسرائیل ده‌ركه‌وت، چونكه له ڕێی تره‌مپه‌وه هه‌موو بڕیارێكی له ئه‌مه‌ریكا بۆ به‌رژه‌وه‌ندی ئیسرائیل ده‌ركرد، كه گرنگترینیان گواستنه‌وه‌ی باڵوێزخانه‌ی ئه‌مه‌ریكا بوو له ته‌لئه‌بیبه‌وه بۆ قودس، بڕینی هاوكاری مادی ئه‌مه‌ریكا بۆ فه‌ڵه‌ستین و كشانه‌وه له ڕێككه‌وتنی ئه‌تۆمی له‌گه‌ڵ كۆماری ئیسلامی ئێران، هه‌موو ئه‌وانه به بڕیاری شیلدۆن داده‌نرێ كه به تره‌مپ واژووی كردووه و كردوویه‌تی به واقیع.
شیلدۆن پیاوی پشت په‌رده و جووڵێنه‌ری تره‌مپ و سه‌رجه‌م بڕیاره‌كانی بوو
ئه‌وانه‌ی له بواری سیاسی كردبووی به ئامانجی خۆی توانی وه‌ده‌ستی بهێنێ و خزمه‌تێكی گه‌وره‌ی ئیسرائیلی كرد، له دیدارێكی ته‌له‌ڤزیۆنیشدا شیلدۆن ده‌ڵێ، پێویسته بۆمبێكی ئه‌تۆمی ئاراسته‌ی ناوچه‌یه‌كی چۆڵه‌وانه‌ی ئێران بكه‌ین، تا به وردی له ئه‌مه‌ریكا تێ بگات، ئه‌گه‌ر دوای ئه‌وه سه‌ركێشی كرد له دژی ئه‌مه‌ریكا و ئیسرائیل، پێویسته بۆمبێكی تری ئه‌تۆمی ئاراسته‌ی نێو جه‌رگه‌ی تاران بكه‌ین.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌م دوای چه‌ند ساڵێك گیرۆده‌بوونی له لاس ڤێگاس، به‌هۆی شێرپه‌نجه‌ی ڕژێنه ده‌ره‌قییه‌كان كۆچی دوایی كرد و ئیمپراتۆری قومار كۆتایی پێهات.