دروستكردن و نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی فڕۆكه‌خانه‌ی مووسڵ یه‌كێك بوو له پرۆژه گرنگ و ستراتیجییه‌كانی عێراق كه له مووسڵی دوای وێرانهبوونی له ئه‌نجامی شه‌ڕی داعش پلانی بۆ داڕشتبوو، دوای ئه‌وه‌ی پرۆژه‌كه خرایه ته‌نده‌ره‌وه و سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی توركیا هه‌موو هه‌وڵه‌كانی خسته‌ڕوو، تا پرۆژه‌كه بۆ كۆمپانیاكانی مسۆگه‌ر بكات، به‌ڵام دواجار به‌غدا گرێبه‌ستی له‌گه‌ڵ كۆمپانیایه‌كی فڕه‌نسی واژووكرد، ئه‌مه‌یش به بڕوای چاودێران ته‌نیا بردنه‌وه‌ی گرێبه‌ستی پرۆژه‌یه‌كی زه‌به‌لاح نییه، به‌ڵكو به‌رده‌وامی ململانێ سیاسییه‌كانی نێوان ئه‌نكه‌ره و پاریسه له‌سه‌ر عێراق كه ماوه‌یه‌كه به ڕژدی له نێوان هه‌ردوولا دروست بووه.
ئه‌نكه‌ره له ساڵی 2019ه‌وه هه‌وڵی ده‌ستخستنی ئه‌و پرۆژه‌یه بۆ كۆمپانیاكانی له مووسڵ ده‌دا و له‌وكاته‌وه نه‌خشه و پرۆژه‌ی خۆی بۆ چۆنیه‌تیی ئاوه‌دانكردنه‌وه و تێچوو و ماوه‌ی جێبه‌جێكردنی پێشكه‌شی ئه‌مینداریه‌تی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی عێراق كردووه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌یش له‌سه‌ر ئاستی دیپلۆماسی، چه‌ندان جار باڵوێزی توركیا له به‌غدا ده‌ستوه‌ردانی كردووه و داوای له سیاسییه‌كانی عێراق كردووه، كه پرۆژه‌كه به ئه‌نكه‌ره بده‌ن، سه‌رچاوه‌كان دووپات له‌وه‌یش ده‌كه‌نه‌وه، كه له‌میانه‌ی سه‌ردانی مسته‌فا كازمی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراقیش بۆ ئه‌نكه‌ره له ماوه‌ی ڕابردوو، ئه‌ردۆغان و به‌رپرسانی باڵای توركیایش پێدانی ئه‌و پرۆژه‌یه‌یان به كۆمپانیاكانی توركیا له كۆبوونه‌وه‌كان خستووه‌ته‌ڕوو، به‌ڵام كازمی هیچ به‌ڵێنێكی نه‌داوه.
به‌غدا گرێبه‌ستی له‌گه‌ڵ كۆمپانیایه‌كی فڕه‌نسی كرد و داواكه‌ی توركیای بۆ نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی فڕۆكه‌خانه‌ی مووسڵ ڕه‌ت كرده‌وه
دواجار به‌شێوه‌یه‌كی شاراوه له 27ی كانوونی یه‌كه‌م/دیسێمبه‌ری ساڵی ڕابردوو، ئه‌مینداریه‌تی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی
عێراق گرێبه‌ستی له‌گه‌ڵ كۆمپانیای ئایرپۆرتس دی پاریس ئینجنیۆر واژوو كرد، كه یه‌كێكه له كۆمپانیا به ناوبانگه‌كانی دروستكردنی فڕۆكه‌خانه و پێشتریش گرێبه‌ستی نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی فڕۆكه‌خانه‌ی به‌غدا و به‌سڕه و دروستكردنی فڕۆكه‌خانه‌ی دهۆك و فوراتی ناوه‌ڕاست له ڕۆژئاوای نه‌جه‌ف كردووه و له 2010ه‌وه خه‌ریكی ئه‌و پرۆژانه‌یه له ناوچه جیا جیاكانی عێراق و بێ گرفت و به كوالێتی به‌رز به‌شێك له پرۆژه‌كانی پێشووی ته‌واو كردووه، بۆیه به‌غدا زیاتر متمانه‌ی به‌و كۆمپانیایه هه‌یه و ئه‌و كۆمپانیا توركیانه‌ی كه ته‌نده‌ریان پێشكه‌ش كرد بوو، ئه‌زموونێكی زۆریان له بواری دروستكردنی فڕۆكه‌خانه نه‌بووه و بگره كۆمپانیای ته‌لارسازی بوون، واته مه‌به‌ستیان بووه ته‌نیا باڵه‌خانه‌ی فڕۆكه‌خانه‌كه بنیات بنێن، به‌ڵام ئه‌مه‌وه كۆمپانیاكانی عێراق خۆیشیان ده‌توانن، ئه‌وه‌ی كه گرنگه دروستكردنی ڕێڕه‌وه‌كانی هه‌ستان و نیشتنه‌وه‌ی فڕۆكه‌خانه‌كه و سیسته‌می كاركردن و به‌ڕێوه‌بردنیه‌تی كه كۆمپانیا فڕه‌نسییه‌كه ئه‌زموون و مێژووییه‌كی زۆری له‌وباره‌وه هه‌یه.
به‌رپرسێكی باڵا له حكوومه‌تی عێراق هۆی بردنه‌وه‌ی ته‌ندره‌كه له‌لایه‌ن كۆمپانیا فڕه‌نسییه‌كه بۆ ماڵپه‌ڕی "ئه‌لمۆنیتۆر"ی ئه‌مه‌ریكی بۆ چه‌ند هۆكارێك گه‌ڕانده‌وه، له‌وانه ته‌واوكردنی پرۆژه‌كه له ماوه‌ی چوار ساڵ و كاركردنی سه‌ره‌كی له‌گه‌ڵ كۆمپانیا لۆكالییه‌كانی عێراق، واته ته‌نیا لایه‌نی ئه‌ندازه‌یی و سه‌رپه‌رشتی و كوالێتی و نه‌خشه‌دانانی له‌لایه‌ن كۆمپانیا فڕه‌نسییه‌كه ده‌بێت، جێبه‌جێكردنی له‌لایه‌ن كۆمپانیاكانی عێراقه‌وه ده‌بێ، كه وه‌ك به‌ڵێنده‌ر بۆ كۆمپانیا فڕه‌نسییه‌كه كار ده‌كه‌ن، به‌ڵام ته‌نده‌ره‌كه‌ی توركیا به ته‌واوی ناڕوون بوو و هیچ هاوبه‌شێكی لۆكالی تێدا قبووڵنهكراوبوو، واته هه‌موو كاره‌كان له‌لایه‌ن كۆمپانیاكانی توركیاوه ده‌خرایه بواری جێبه‌جێكردن، ئه‌مه‌یش له‌لایه‌ن به‌غداوه به باش نه‌زانراوه، چونكه پرۆژه‌كه‌ی كۆمپانیا فڕه‌نسییه‌كه وێرای ئه‌وه‌ی به كوالێتی به‌رز و پێشكه‌وتوو فڕۆكه‌خانه‌كه بنیات ده‌نێت، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌یش هه‌لی كاری زۆر بۆ خه‌ڵكی مووسڵ ده‌سته‌به‌ر ده‌كات، كه ئێسته له دۆخێكی زۆر خراپ و سه‌ختدان و شاره‌كه‌یان وێرانه‌یه و پێویستیان به زۆرترین هه‌لی كاره.
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه نه‌یشارده‌وه كه توركه‌كان زۆرترین كه‌ناڵی دیپلۆماسی و سیاسی‌یان گرتووه‌ته‌به‌ر تا هه‌ر چۆنێك بێ پرۆژه‌كه به كۆمپانیاكانی ئه‌وان بدرێت، كازمیش خواستی له‌سه‌ر ئه‌وه بووه كه زیاتر كار له‌گه‌ڵ توركه‌كان بكرێ، به‌ڵام له‌سه‌ر ئه‌نجامی باشی و سوودی ته‌نده‌ری كۆمپانیاكان بۆ عێراق بڕیاردراوه، ئه‌و ده‌سپێشخه‌ری و ته‌نده‌ره‌ی كۆمپانیا فڕه‌نسییه‌كه خستبوویه ڕوو، زۆرترین سوودی بۆ عێراق هه‌بوو.
ئه‌مه به بردنه‌وه‌ی فڕه‌نسا به‌سه‌ر توركیا داده‌نرێ له عێراق
له‌باره‌ی به‌كارهێنانی كارتی فشار له‌لایه‌ن ئه‌نكه‌ره‌وه بۆ وه‌رگرتنی ئه‌و پرۆژه‌یه، سه‌رچاوه‌كه دووپاتی كرده‌وه، كه ناكۆكی و گرفته‌كانی نێوان توركیا و عێراق هیچ ڕۆڵێكی نه‌بینیووه له بڕیاردان له‌سه‌ر پێدانی پرۆژه‌كه به كۆمپانیایه‌كی بیانی.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌یش دا به‌شێك له شاره‌زایان و سیاسییه‌كانی عێراق هۆی نه‌دانی پرۆژه‌كه به كۆمپانیاكانی توركیا بۆ خواست و سۆزی زۆری توركه عوسمانییه‌كان ده‌گه‌ڕێته‌وه، كه ئێسته‌یش ماوه ماوه له میدیاكان باس له‌وه ده‌كه‌ن، مووسڵ و ته‌واوی ویلایه‌تی مووسڵی كۆن به‌شێكن له خاكی توركیا و داوای ده‌كه‌نه‌وه، ئه‌مه‌یش مه‌ترسی هه‌بووه كه توركیا له ته‌ك پرۆژه‌كه به هێزی نه‌رم ناوچه‌كه‌یش بۆ به‌رژه‌وه‌ندی خۆی كۆنتڕۆڵ بكات، له‌به‌ر ئه‌وه به‌غدا ئاماده نه‌بووه پرۆژه‌كه به ئه‌نكه‌ره بدات.