سەر لە بەیانی ئەمڕۆ لە شاری هەولێر، چەند کەسێک دەچنە سەروپێخانەیەکەوە و پاش ئەوەی پێیان دەگوترێت خواردن نەماوە، لەگەڵ شاگردەکانى ئه‌و چێشتخانه‌یه دەبێتە دەمەقاڵێیان و دواتریش دەستڕێژی گوللـە لەچێشتخانەکە دەکەن.
ئه‌مڕۆ هه‌ینى 15ى كانوونى دووه‌م، ساماڵ قه‌ساب خاوەنی چێشتخانەی ساماڵ بۆ پاچه به "وشه"ى ڕاگه‌یاند، سه‌عات 3:30ى به‌ره‌به‌یانى ئه‌مڕۆ چه‌ند كه‌سێك سه‌ردانى چێتشخانه‌كه‌مانیان كرد، کاتێک به‌و كه‌سانه گوترا خواردن نەماوە، ئەوان قسەی نەشیاویان بەرانبەر شاگردەکانی ئێمه کرد و دواتریش ڕۆیشتوون چەکیان هێنا و چێشتخانەکەیان گوللـە باران کردووە.
زیاتر گوتى، سه‌ره‌تا یەکێک لەو کەسانە چەکی ڕاکێشاوه، بەڵام دەستیان گرتووه و نەیانهێشتووه تەقە بکات، ڕۆشتوونه و گوتوویانه دەچین چەکى تر دەهێنین، ئێمەیش ڕاسته‌وخۆ چووین لە پۆلیس سکاڵامان تۆمارکردووه، دوای کەمێک كه‌سه‌كان گەڕاونه‌ته‌وه و فیشەکیان بە سێ چێشتخانەی تەنیشت یەکەوە ناوە و هەڵهاتوون، بەهۆی ئەوەی کەس لە چێشتخانەکاندا نەبووە و زیانی گیانی نەبووە، ئەگەر خەڵکی تێدا بووایە زیاتر لە چه‌ندان کەس دەکوژران.
ڕوونى كرده‌وه، تاكو ئێسته ئه‌و كه‌سانه نه‌گیراون و ئێمه‌یش له‌لاى پۆلیس به‌فه‌رمى سكاڵامان تۆمار كردووه.
بەرەبەیانی ئەمڕۆ هه‌ینى لەسەر نەمانی (سەروپێ) بۆ خواردن، چەند کەسێک سێ چێشتخانە لە هەولێر دەدەنە بەر دەستڕێژی گولـلە تاكو ئێسته پۆلیس له‌وباره‌یه‌وه ڕوونكردنه‌وه‌ى بڵاو نه‌كردووه‌ته‌وه.