ئهمڕۆ له زۆربهى ناوچه شاخاوییەكان پلەكانی گەرمی ڕوو لە نزمبوونەوە كردووه و شەپۆلێكی باران و بەفر، هەرێمی كوردستان گرتووهتهوه. له سۆرانیش 20 بۆ 30 سانتیمەتر بەفر باریووە.
ئهمڕۆ ههینى 15ى كانوونى دووهم، بەڕێوەبەرایەتی چاککردنەوە و پاراستنی ڕێگاوبانی هەولێر له ڕاگهیاندراوێكدا ڕاى گهیاندووه، لە شەپۆلێکی تری بەفربارین لە ناوچە شاخاوییەکانی سنووری سۆران 20 بۆ 30 سانتیمەتر بەفر باریووە و لە زۆر شوێن بەستوویەتى.
ئاماژە كراوه، تیمێك لە بەڕێوەبەرایەتییەکەمان بەردەوام شەو و ڕۆژ کاری ڕامالینی بەفر دەکەن بۆ ئەوەی لەپێناو سەلامەتیی هاووڵاتییان ئەو ناوچانەی بەفری زۆریان لێ دەبارێت ڕێیهكان دوور بن لە كەڵەكەبوونی بەفر و شەختە.
ڕوونكراوهتهوه، تیمهكانمان ئێستهیش سەرقاڵی خوێ لێدان و خاوێن و پاکكردنەوەی ڕێی سەرەکی شارهدێی شێروان مەزن و لێرێ و سێلكێ دەڤەری میرگەسۆرن.
ڕۆژى چوارشەم 13ـی كانوونی دووەم، بژار ئەكرەم لێپسراوی بەشی پێشبینییەكان لە بەڕێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان، بە "وشە"ـی ڕاگەیاند، ڕۆژى پێنجشهم شەپۆلێكی بەفر و باران هەرێمی كوردستان دەگرێتەوە و لە نیوەڕۆكهیهوە لە زۆربەی ناوچەكانی باران دەبارێت.