چاكەتێك دەبێتە جانتا و تەواوی كەلوپەلەكانیشت هەڵدەگرێ

:: PM:12:04:23/02/2017 ‌

ژن و پیاوێكی ئوسترالی لە ماڵی خۆیان دەستیان بە پێشخستنی چاكەتێكی زستانە كرد و دەیان گیرفانی سەیر و ناوازەیان بۆ دروست كردووە كە دەتوانێ لە نێو گیرفانەكانی، زۆرترین شمەك هەڵبگرن و لەكاتی گەشتەكانتاندا و ئیتر پێویستیتان بە جانتا نەبێ و تەنیا بەو چاكەتە زستانەییەوە گەشت بكەن و هەموو شمەكەكانیشتان لە نێویدا هەڵبگرن.

پێگەی "مشابل"ی ئەمەریكی داهێنانی ئەو دوو هاوسەرەی بڵاو كردووەتەوە و چاكەتەكەشی ناو ناوە "چاكەتی فڕۆكەخانە"، چونكە ئەمە ئاسانكاری زۆر بۆ گەشتیار دەكات و وا دەكات چیتر پێویستیتان بە جانتای قورس و گەورە نەبێت.

بەگوێرەی زانیارییەكانی پێگەكە، ئەو چاكەتە 13 كیلۆ و 500 گرام شمەك لە نێو 14 گیرفانەكەی هەڵدەگرێ و بە ئاسانیش دەتوانن چاكەتەكە بكەن بە جانتا بە دەستتانەوە بیگرن، یان بیكەن بە شانەكانتانەوە.

هاوكات ئەو چاكەتە بەشێك لە گیرفانەكانی دەتوانرێ له چاكەتەكە جیا بكرێنەوە و بە وردیش گیرفانەكان حیسابیان بۆ كراوە تا ئەو كەلوپەلانە بگرن كە زۆر پێویستن لە گەشتەكاندا لەگەڵ خۆتانی ببەن.

لە نێو ئەو چاكەتە دەتوانن كۆمپیوتەری لاپتۆپ و ئای پاد و دوو جووت پێڵاو و دوو كاوبۆی جینز و سێ تیشێرت و دوو جلی خەوتن و جلی ژێرەوە و كراس و كیسی ئاو و جانتای پارەهەڵگرتن و مۆبایل و پاسپۆرت دابنێن.

دەشتوانن بە سێ جۆری جیاجیا چاكەتەكە بپۆشن و بۆ وەرزی بەهار و هاوین و زستانیش بە ڕەنگی ڕەش دروست كراون و ئامادەن.

سەرچاوە/سكای نیوز.






وشە - باز ئه‌حمه‌د