به‌هۆى ڕووداوێکی هاتوچۆ کەسێك گیانی لە دەست دا

:: PM:06:54:15/01/2021 ‌
ئێوارەی ئەمڕۆ لەسەر ڕێی هەڵەبجە - هەورامان نزیك بازگەی دەرەشیش ڕووداوێکی هاتوچۆ لەجۆری وەرگەڕان ڕوویدا و بەهۆیەوە ژنێکی تەمەن 23 ساڵ گیانی لە دەست دا و پێنج کەسی تریش برینداربوون.

بەرزان عوسمان، گوتەبێژی پۆلیسی پارێزگای هەڵەبجە له‌ ڕاگه‌یاندراوێكدا ڕاى گەیاندووه‌، ئیوارەی ئەمڕۆ هه‌ینى لە ئەنجامی وەرگەڕانی ئۆتۆمبیڵێکی جۆری (جیب لیبرتی) لەسەر ڕێی  هەڵەبجە - هەورامان نزیك بازگەی دەرەشیش ژنێک بەناوی  (س.ع.س) تەمەن 23 ساڵ دانیشتووی  پارێزگای سلێمانی گەڕەکی  فەرمانبەران گیانی لە دەست داوە و پێنج سەرنشینی تریش برینداربوونه‌.

ئاماژە كراوه‌، لەبەر سەختی برینەکانیان دوو برینداریان ڕەوانەی نەخۆشخانەی  فریاکەوتنی سلیمانی کراون و سێ برینداری تریش لە نەخۆشخانەی فریاکەوتنی هەڵەبجەن، تەرمی ژنەکەیش ڕەوانەی  پزیشکی دادی پارێزگای هەڵەبجە  کراوە.

ئەوەیشی خستووه‌تەڕوو، شۆفیری  ئۆتۆمبێڵەکە بەبڕیاری دادوەری لێکۆڵینەوە  بەگوێرە مادەی 24ـی هاتوچۆ بەندکراوە و  دۆسیەی  لیکۆڵینەوە بۆ ڕووداوەکە لە بنکەی پۆلیسی  خورماڵ ڕێکخراوە.


وشە - محەمەد میران