لەگەڵ نزیکبوونەوەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق و کردنەوەی دەرگای ناو تۆمارکردن بۆ حزبهكان، ژمارەی حزبە سیاسییەکان لە عێراق لەزیادبووندایه و لەدواین هەنگاویشدا باقر جهبر سولاغ زوبەیدی یەکێک لەسەرکردەکانی پێشووی ئەنجومەنی باڵای ئیسلامی شیعى نزیك له عهمار حهكیم پارتێكی نوێی بەناوی "بزوونتنهوهى ئینجاز" ڕاگەیاند.
پارتە نوێیەکهى عێراق له بهغدا باقر زوبەیدی سەرۆکایەتی دەکات، ڕۆژی پێنجشهم 14ی كانوونى دووهم لە بەغدا یهكهم کۆنگرەی دامەزراندنی ئەنجامدا و بە فەرمی مۆڵەتی لە کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان وەرگرت.
باقر زوبەیدی بهڵێنى داوه، گرنگی بە ئاوەدانکردنەوە و دادپەروەری و گەرەنتیکردنی ژیانی هاووڵاتییان بدات.
باقر جهبر سولاغ زوبەیدی یەکێک لەسەرکردەکانی پێشووی ئەنجومەنی باڵای ئیسلامی شیعى نزیك له عهمار حهكیم، دواى جیابوونهوهى پارتێكی نوێی بەناوی "بزوونتنهوهى ئینجاز" دادهمهزرێنێت، ساڵی 1946 لەپارێزگای میسان لەدایکبووە، بڕوانامەی ماستەری لە ئەندازیاری شارستانیدا هەیە، ساڵی 2004 بووه وەزیری ئاوەدانکردنەوە لە حکوومەتەکەی ئەیاد عەلاوی، ساڵی 2005 پۆستى وەزیری ناوخۆى وهرگرت لە حکوومەتەکەی ئیبراهیم جەعفەری، ساڵی 2006 - 2010 بووه وەزیری دارایی لە حکوومەتەکەی نوری مالیکیدا، ساڵی 2014 وەزیری گواستنەوە و گەیاندن بووە لە حکوومەتەکەی حەیدەر عەبادیدا.