نزیكه‌ى سێ بۆ پێنج له سه‌دا منداڵان باڵا كورت ده‌رده‌چن، واتا به‌رزیان كه‌متره له ڕێژه‌ى سه‌دى سێیه‌م یان پێنجه‌مى هێڵكارى گه‌شه. زۆربه‌ى ئه‌و منداڵانه یه‌كێك یان زیاتر له خێزانیاندا كورته، ته‌نیا ڕێژه‌یه‌كى كه‌میان كێشه‌ى تایبه‌ت و ده‌رمانیان هه‌یه.
گه‌شه‌ى ئاسایى به به‌رزى پێوانه كراوه و وه‌سف كراوه به‌م شێوه‌یه: / سفر بۆ 12 مانگى: نزیكه‌ى 10 ئینجه. گه‌شه له‌م ماوه‌یه‌دا سه‌ره‌تاییه و ده‌كه‌وێته سه‌ر خۆراك پێدان/، /یه‌ك بۆ دوو ساڵى: نزیكه‌ى پێنج ئینج زیاد ده‌كات له ساڵى یه‌كه‌میدا. زیادبوونى كارایى هۆڕمۆن ڕۆڵێكى گرنگى هه‌یه له گه‌شه‌ى منداڵه‌كه‌دا/، /دوو بۆ سێ ساڵ: نزیكه‌ى سێ و نیو ئینج زیاد ده‌كات له ساڵێكدا/، /سێ ساڵ تا باڵغبوون: نزیكه‌ى دوو ئینج زیاد ده‌كات له ساڵێكدا./
جیاوازییه‌كى كه‌م هه‌یه له گه‌شه‌ى كوڕ و كچ تا ته‌مه‌نى باڵغبوون، كه تێكڕاى ئه‌نجامه‌كان له‌سه‌ر جیاوازى به‌رزییه له چوار بۆ پێنج ئینج له نێوان ڕه‌گه‌زه‌كان. كێشه‌كانى گه‌شه ده‌كرێت له‌لایه‌ن كۆمه‌ڵێك هۆكاره‌وه بێت، وه‌ك (بۆماوه‌یى و ناڕێكى هۆڕمۆن و نه‌خۆشى له كۆئهندامهكاندا و لاوازى هه‌ڵمژینى خۆراك). زۆركاتیش كێشه‌كانى گه‌شه ده‌كه‌ونه سه‌ر ئه‌م هۆكارانه:
1. خێزانى باڵا كورت ده‌بێته هۆى به‌رده‌وامى مانه‌وه‌ى باڵا كورتى بۆماوه‌یى.
2. نه‌خۆشى كه كار ده‌كاته سه‌ر هه‌موو له‌ش، وه‌ك نه‌خۆشى كۆئه‌ندامه‌كان یان نه‌خۆشییه درێژخایه‌نه‌كان یان ئه‌و نه‌خۆشییانه‌ى كار ده‌كه‌نه سه‌ر كۆئه‌ندامى هه‌رس و گورچیله‌كان و دڵ و یاخود سییه‌كان.
3. قه‌له‌قى توند (كاریگه‌رى ده‌وروبه‌ر به‌سه‌ر منداڵه‌كه‌وه).
4. نه‌خۆشییه‌كانى ده‌ردانى هۆڕمۆنه‌كان وه‌ك شه‌كره و كه‌مى ڕژێنى دهڕهقى.
5. ناڕێكى كڕۆمۆسۆمه‌كان. هه‌بوونى بڕێكى زۆر یان كه‌مى كرۆمۆسۆم هۆكاره بۆ كێشه ته‌ندروستییه‌كان وه‌ك كێشه‌كانى گه‌ش.
6. ناڕێكى له ئێسكه پهیكهردا زیاتر له 50 نه‌خۆشى ئێسكى هه‌یه كه كار ده‌كاته سه‌ر به‌رزى و گه‌شه.
7. نه‌خۆشى خۆیى، كۆمه‌ڵێك ناڕێكى گه‌شه هه‌یه كه نه‌خۆشى خۆیین واته هیچ هۆكارێكى زانراو نییه بۆ كێشه‌كه.
منداڵ به كورته‌باڵا هه‌ژمار ده‌كرێت، كاتێك دوو ستاندهرد له باڵای ئاسایی بۆ ته‌مه‌ن و ڕه‌گه‌زی خۆی كه‌متر بوو، كورتی باڵا له‌وانه‌یه به‌هۆی نه‌خۆشییه‌وه بێت یاخوود له‌وانه‌یه منداڵه‌كه له‌ش ساغ بێت و به‌ڵام باڵای كورت بێت له‌چاو هاو ته‌مه‌نی خۆی.
وه‌رگێڕانى/ هه‌ورین حه‌مه‌ئه‌مین