شاره‌زایه‌كی دیاری بواری یاسا له عێراق باس له‌وه ده‌كات، به‌بێ گه‌ڕانه‌وه بۆ په‌رله‌مان سێ سه‌رۆكایه‌تییه‌كه‌ی عێراق و سه‌رۆك لیسته‌كان و كۆمسیۆن ده‌توانن كاتی هه‌ڵژاردن دیاری بكه‌ن، هاوكات به‌هۆی دۆخی ناله‌باری عێراقه‌وه به‌كارێكی یاسای و شه‌رعی ده‌زانێ ئه‌نجوومه‌نی ئاسایش له‌سه‌رداوای عێراق، سه‌رپه‌رشتی هه‌ڵبژاردنه‌كان بكات.
تاڕق حه‌ره‌ب، شاره‌زای دیاری بواری یاسا له عێراق بۆ"وشه" ئاشكرایكرد، ڕێككه‌وتنی سێ سه‌رۆكایه‌تییه‌كه‌ی عێراق له‌گه‌ڵ كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كان و سه‌رۆك لیسته‌كانی په‌رله‌مان، به‌بێ گه‌ڕانه‌وه بۆ په‌رله‌مان ده‌توانن كاتی ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنی عێراق دوا بخه‌ن.
زیاتر گوتی، سه‌رۆك لیسته‌كان نوێنه‌رایه‌تی په‌رله‌مانتارانی لیسته جیاوازه‌كان ده‌كه‌ن.
حه‌ڕبى ڕای گه‌یاند، به‌هۆی ناله‌باری دۆخی عێراق و مه‌ترسی هه‌ندێك لیست له لیستی خاوه‌ن هێزی چه‌كدار و خراپی دۆخی ته‌ناهی ده‌توانرێت له‌لایه‌ن عێراقه‌وه به فه‌رمی داوا له ئه‌نجوومه‌نی ئاسایش بكرێت بۆ سه‌رپه‌رشتیكردنی ئه‌و هه‌ڵبژاردنه‌ی كه بڕیاره ئه‌مساڵ بێته ئه‌نجامدان، ئه‌و داوایه له ئه‌نجوومه‌نی ئاسایش داوایه‌كی شه‌رعی و یاساییه نه‌وه‌ك واپیشان بدرێت عێراق خۆی خاوه‌نی پێگه‌ی به‌هێزه و پێویستی به‌سه‌رپه‌رشتیكردنی نێوده‌وڵه‌تی نییه.
ئایات مزه‌فه‌ر گوته‌بێژی لیستی نه‌سڕى حه‌یده‌ر عه‌بادی به "وشه"ى گوت، وا بڕیاره سبه‌ی سه‌رۆك لیسته‌كانی په‌رله‌مانی عێراق له‌سه‌ر پرسی دیاریكردنی واده‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كان كۆ ببنه‌وه.
گه‌رمیان/ سه‌بری هۆرێنی