ئاژانسی ڕۆیته‌رزی ئه‌مه‌ریكی له زاری چه‌ندان سه‌رچاوه‌ی ئه‌مه‌ریكاوه بڵاوی كرده‌وه، كه دۆناڵد تره‌مپی سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا له دوا ڕۆژه‌كانی ده‌سه‌ڵاتی، بڕیاره كاروانێكی تری سزا به‌سه‌ر كه‌رتی كانزا و چه‌كی كۆماری ئیسلامی ئێران بسه‌پێنێت و وڵاته‌كه له هه‌موو بواره‌كانه‌وه بخاته ژێر گه‌مارۆی سه‌خته‌وه.
سه‌رچاوه‌كان دووپاتیان له‌وه كردووه‌ته‌وه، كه تره‌مپ دوا بڕیاره‌كانی بریتی ده‌بێ له سه‌پاندنی كاروانێكی تری سزا به‌سه‌ر تارانه‌وه، كه ئامانج لێی داڕووخاندنی زیاتری ئابووری كۆماری ئیسلامی ئێرانه، تا ناچار بن به دانوستاندن بۆ ڕێككه‌وتنێكی نوێی ئه‌تۆمی له‌گه‌ڵ ئێران ڕازییان بكات.
هه‌ریه‌ك له وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه و دادی ئه‌مه‌ریكی له‌باره‌ی ئه‌و زانیارییانه‌وه كه سه‌رچاوه‌كان له حكوومه‌تی ئه‌مه‌ریكا به "ڕۆیته‌رز"یان ڕاگه‌یاندووه، هیچ لێدوانێكیان نه‌داوه و ڕه‌تیان كردووه‌ته‌وه، به‌ڵام هه‌موو سه‌رچاوه و زانیارییه‌كان پشتڕاستی ئه‌وه ده‌كه‌نه‌وه، كه تره‌مپ له دوا هه‌فته‌كانی ده‌سه‌ڵاتی له كۆشكی سپی به‌رده‌وام بووه له سه‌پاندنی سزا به‌سه‌ر ئێران و گرووپه میلیشیاكانی نزیك له ئێرانه‌وه.
له چه‌ند ڕۆژی ڕابردوو واشنتن گورزێكی تری سزاكانی ڕاگه‌یاند، كه سه‌ركرده‌یه‌كی حه‌شدی شه‌عبی له عێراق و 16 قه‌واره و كه‌سایه‌تی تری ئێرانی و نزیك له ئێرانی له‌خۆگرتبوو.