به گوێره‌ی به‌دواداچوونه‌كان له دوای 2003ه‌وه به پیلان به به‌شداری میلیشیاكان و كۆماری ئیسلامی ئێران به ملیۆنان شیعه‌ی ئێرانیان هێناوه‌ته عێراق و ڕه‌گه‌زنامه‌ی عێراقیان پێداون، جووڵاندنی ئه‌م دۆسیه‌یه‌یش زۆر مه‌ترسیداره و تا ئێسته چه‌ندان ئه‌فسه‌ر و به‌ڕێوه‌به‌ری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كانی ڕه‌گه‌زنامه‌ی شاره‌كانی عێراق، له‌سه‌ر هه‌وڵدان بۆ ئاشكراكردنی ئه‌و دۆسیه‌یه له‌لایه‌ن میلیشیاكانه‌وه تیرۆر‌كراون و كۆتاییان به ژیانیان هێناوه.
ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی عێراق ئاشكرای كرد، كه توانیویانه زیاتر له هه‌زار و 360 مامه‌ڵه له پارێزگه‌ی دیاله له كۆی چوار هه‌زار و 333 دۆسیه دۆزراوه‌ته‌وه، كه له‌سه‌ر بنه‌مای ناسنامه‌ی ساخته‌ی عێراقی، ڕه‌گه‌زنامه‌ی عێراقییان پێدراوه و كارمه‌ندێك و چوار كه‌سی تر به تۆمه‌تی ئه‌و كاره گیراون، كه مۆر و ناسنامه‌ی ساخته‌یان دروست كردووه بۆ كه‌سانی بیانی و له‌سه‌ر بنه‌مای ئه‌و ناسنامه ساختانه‌یش ڕه‌گه‌زنامه‌ی عێراقییان پێدراوه.
به‌شێك له سه‌رچاوه‌كان له پارێزگه‌ی دیاله به كه‌ناڵی "
ئه‌لحوڕه"یان ڕاگه‌یاند، كه له دوای 2003ه‌وه به‌شێك له كوردانی فه‌یلی كه له سه‌رده‌می سه‌دام ئاواره‌ی ئێران ببوون، به‌وهۆیه‌وه له سه‌رده‌می نووری مالیكی بڕیاری گه‌ڕانه‌وه‌یان و پێدانی ڕه‌گه‌زنامه‌ی عێراقییان بۆ ده‌ركرا.
له‌لایه‌كی تره‌وه ڕیاز حه‌مدانی ڕۆژنامه‌نووسی لێكۆڵه‌ر له‌وباره‌وه ئاشكرای كرد، كه له دوای 2003ه‌وه زیاتر له 50 هه‌زار مامه‌ڵه‌ی پێدانی ڕه‌گه‌زنامه‌ی عێراقی به ئێرانییه‌كان ئه‌نجام دراوه و بوونه‌ته خاوه‌نی ڕه‌گه‌زنامه‌ی عێراقی، ئه‌مه‌یش بریتییه له پرۆسه‌ی گۆڕینی دیمۆگرافیای ناوچه‌كه و هه‌ڵمه‌تی به شیعه‌كردنی ناوچه‌كانی عێراق.
پێنج ئه‌فسه‌ری ڕه‌گه‌زنامه كوژراون و به ده‌یان تیمی ساخته‌كردنی ناسنامه‌یش بوونیان هه‌یه
زیاتر گوتی، پرۆسه‌كه له 2007ه‌وه به فه‌رمی و به چڕی ده‌ستی پێكرد و تا 2018 به‌رده‌وامی هه‌بووه، ئێسته‌یش پرۆسه‌كه ماوه، به‌ڵام به كه‌متر له پێشوو ئه‌نجام ده‌درێت.
ئه‌و ڕۆژنامه‌نووسه هێمای بۆ ئه‌وه‌یش كرد، كه داتا و زانیاری زۆر ترسناك له‌به‌رده‌ستن و هێما بۆ ئه‌وه ده‌كه‌ن، كه به فه‌رمانی فه‌رمانده‌كانی میلیشیاكان له دوای 2003ه‌وه ئه‌و پرۆسه‌یه نه‌ك ته‌نیا له دیاله بگره له زۆربه‌ی ناوچه‌كانی تری عێراق بوونی هه‌بووه.
میقداد ئه‌لحه‌میدان ڕۆژنامه‌نووس له عێراق ئاماژه‌ی دا، به گوێره‌ی به‌دواداچوونه‌كان له ماوه‌ی چه‌ند ساڵی ڕابردوو پێنج لێكۆڵه‌ری ئه‌و دۆسیه‌یه له‌لایه‌ن میلیشیاكان ڕفێنراون و كوژراون، بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و دۆسیه‌یه به‌رده‌وامی هه‌بێ و ئاشكرا نه‌بێت، ئه‌وان نه‌ك ته‌نیا ڕه‌گه‌زنامه به‌ڵكو كارت و كۆبوونی خۆراكیشیان بۆ ده‌رهێناون، ته‌نانه‌ت له‌سه‌رده‌می یاسین ئه‌لیاسری وه‌زیری پێشووی ناوخۆی عێراق، ڕۆژانه 200 سكاڵا له دادگه‌كانه‌وه له‌باره‌ی دۆسیه‌ی به‌خشینی ڕه‌گه‌زنامه‌ی عێراقی به شیعه‌ی ئێرانی له عێراق تۆمار ده‌كرا، به‌ڵام هیچ لێكۆڵینه‌وه‌یه‌ك له‌سه‌ر سكاڵاكان نه‌كراوه و بگره ئه‌وانه‌یشی كه سكاڵایان ده‌كرد، تیرۆ ده‌كران و شوێن‌بزر ده‌كران.
ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی سه‌ره‌ڕای هه‌ڕه‌شه و فشاره زۆره‌كان، به‌ڵام سووربوو له‌سه‌ر لێكۆڵینه‌وه له‌سه‌ر دۆسییه‌كه و دووپات له‌وه ده‌كاته‌وه كه به ملیۆنان دۆلار به‌رتیل به تیمی ئه‌فسه‌رانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی فه‌رمانگه‌ی نشینگه و ڕه‌گه‌زنامه‌ی عێراق دراوه و ڕاسته‌وخۆ له‌لایه‌ن ئێرانه‌وه مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵ كراوه و فه‌رمانیان پێكراوه، به‌ڵام ئه‌مه دۆسیه‌یه‌كی زۆر ترسناك و هه‌ستیاره و هه‌ڕه‌شه‌ی زۆر ڕژدی لێ ده‌كه‌وێته‌وه و سه‌رجه‌م ئه‌و دادوه‌ر و لێكۆله‌رانه‌ی به‌دوای ئه‌م دۆسیه‌وه‌ن ژیانیان له ژێر مه‌ترسی گه‌وره‌دایه.
له حوزه‌یران/یۆنیۆی 2018 عه‌مید سه‌فا دلێمی به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ڕه‌گه‌زنامه‌ی عێراق له‌سه‌ر ئه‌و دۆسیه‌یه له‌لایه‌ن كه‌تیبه‌كانی حزبوڵای عێراق تیرۆر كرا و كۆتایی به ژیانی هێنرا، هاوكات ئه‌فسه‌رێكی تر به پله‌ی ڕائید له فه‌رمانگه‌ی ڕه‌گه‌زنامه‌ی دیاله به‌هه‌مانشێوه له‌لایه‌ن میلیشیاكان تیرۆر كرا.
ئێران له 2003ه‌وه به پلان ئه‌م كاره ده‌كات و ئامانجی زۆركردنی ڕێژه‌ی شیعه‌یه له عێراق
ته‌نانه‌ت شه‌ش ڕۆژ دوای كوشتنی ئه‌و ئه‌فسه‌ره به‌ڕێوه‌به‌ری ڕه‌گه‌زنامه‌ی شاره‌دێی كه‌نعان له ڕۆژهه‌ڵاتی باقووبه‌ی ناوه‌ندی پارێزگه‌ی دیاله كرایه ئامانجی میلیشیاكان و بۆمبێك به ئۆتۆمبێله‌كه‌ی لكێنرا و به ریمۆت كۆنتڕۆڵ ته‌قێنرایه‌وه و كۆتایی به ژیانی هێنرا.
سه‌رچاوه‌كان هێما بۆ ئه‌وه ده‌كه‌ن، كه دۆسیه‌ی پێدانی ڕه‌گه‌زنامه به شیعه‌ی ئێران زۆر گه‌وره‌یه، ئه‌وه‌ی له دیاله ڕوویداوه ڕێژه‌یه‌كی زۆر كه‌مه، به به‌راورد له‌گه‌ڵ ناوچه‌كانی باشووری عێراق، له‌وێ به ملیۆنان دۆسیه‌ی ساخته‌كاری هه‌یه له به‌سڕه و نه‌جه‌ف و زیقاڕ و دیوانییه و به‌غدا، كه زیاتر بۆ زیادكردنی ڕێژه‌ی شیعه و زیادكردنی ژماره‌ی ده‌نگده‌ران بۆ به‌رژه‌وه‌ندی حزبه‌كانی شیعه.
هێما بۆ ئه‌وه‌یش ده‌كه‌ن، كه گرووپه میلیشیاكانی سه‌ر به ئێران ڕۆڵی سه‌ره‌كیان هه‌یه له گۆڕینی دیمۆگرافیای عێراق و له دوای 2003ه‌وه به لێشاو شیعه هێنراونه‌ته عێراق و ڕه‌گه‌زنامه‌یان پێ دراوه و كراونه‌ته عێراقی.
حه‌سه‌ن جارولا چالاكڤانی عێراقی له‌وباره‌وه گوتی، ئێران له ڕێی زۆركردنی شیعه له ناوچه هه‌ستیاره‌كانی عێراق، خه‌ریكی گۆڕینی دیمۆگرافیا و داهاتووی عێراقه، دۆخه‌كه به جۆرێكه كه سه‌ره‌ڕای ئه‌و هه‌موو ته‌قینه‌وه و كوشتن و شه‌ڕ و كوشتاره‌یش كه بوونی هه‌بووه، كه‌چی گه‌شه‌ی دانیشتووانی عێراق زۆر به‌رزه، ئه‌مه‌یش به دڵنیایییه‌وه به‌هۆی هاتنی زۆرترین شیعه‌یه بۆ عێراق و نیشته‌جێكردنیان له عێراق.