لە هەولێر پێشانگای پەلەوەرە جوانەكان دەكرێتەوە

:: AM:09:05:16/01/2021 ‌

بڕیارە سبەی لە هەولێر پێشانگای پەلەوەرە جوانەكان بكرێتەوە و سەرجەم هاووڵاتییان و خاوەن پەلەوەرە جوانەكان، دەتوانن بەشداری بكەن.

ئەمڕۆ شەموو 16ـی كانوونی دووەم، بەپێی ئەو بانگێشتنامەیەی بۆ "وشە" هاتووە، سبەی لە هەولێر پێشانگای تایبەت بە پەلەوەرە جوانەكان دەكرێتەوە.

ڕوون كراوەتەوە، لەو پێشانگایە سەرجەم هاووڵاتییان دەتوانن سەردانی بكەن بۆ بینینی پەلەوەرە جوانەكان، لە سەعات 10 بەیانی تا سەعات 10ـی شەو بەردەوام دەبێت.

باس لەوەش كراوە، ئەو پێشانگایە لە هۆڵی ڕووناكی گەڕەكی ڕووناكی هەولێر بەڕێوە دەچێت.

سەرپەرشتیارانی ئەو پێشانگایە ڕوونیان كردووەتەوە، سەرجەم رێكارەكانی خۆپارێزی دژ بەڤایرۆسی كۆرۆنا ئامادە كراوە وەك دەمامك و پاككەرەوەی دژە بەكتریا و ڤایرۆس.. هتد.




وشە - رامیار جەواد