له یه‌كێك له گونده‌كانی میسر، گه‌نجێكی 21 ساڵ ده‌ژی، به‌ڵام به شێوه و ڕه‌فتاری هێشتا منداڵێكی چوار ساڵانه و نه مێشك و نه جه‌سته‌ی گه‌شه دەکات، تاكه خۆراك و خواردنه‌وه‌شی "شیر"ـه.
سه‌ید گه‌نجێكی 21 ساڵه و له گوندێكی سه‌ر به پارێزگای بوحه‌یره‌ی
میسر ده‌ژی، له ته‌مه‌نی منداڵی‌دا كه ده‌بوو واز له خواردنه‌وه‌ی شیر بێنێت و ده‌ست به گه‌شه‌كردن بكات، نه‌یتوانیوه هیچ بخوات جگه له شیر، بۆیه تا ته‌مه‌نی چوار ساڵان به‌رده‌وام بووه.
دایكی سه‌ید له‌م حاڵه‌ته بێزار بووه و به ناچاری بردوویه‌تییه لای پزیشك، به‌ڵام پزیشكه‌كان پێیان ڕاگه‌یاندووه، ئه‌و منداڵه نه مێشك و نه جه‌سته‌ی گه‌شه‌یان نه‌كردووه، واته ساڵ تێده‌په‌ڕێت و سه‌ید هه‌ر منداڵێكی چوار ساڵانه.
ئێسته ئه‌و منداڵه بووه‌ته گه‌نجێكی 21 ساڵ، به‌ڵام به شێوه و ڕه‌فتار هه‌ر منداڵێكی چوار ساڵانه، نه قسه نه‌ده‌زانێت و نه ڕه‌فتاری وه‌ك هاوته‌مه‌نه‌كانی خۆیه‌تی، تاكه خۆراك و خواردنه‌وه‌شی شیره.
باوكی سه‌ید ده‌ڵێ: پزیشكه‌كان بۆیان ده‌ركه‌وتووه سه‌ید كێشه‌ی له غوده‌یدا هه‌یه، بۆیه تا كۆتایی ته‌مه‌نی هه‌ر وا به منداڵی ده‌مێنێته‌وه، بۆیه ئێمه‌ش وازمان له‌وه هێناوه بیبه‌ینه لای پزیشك، 17 ساڵه به‌م شێوه‌یه به‌خێوی ده‌كه‌ین و له‌گه‌ڵی ڕاهاتووین.