بۆ ئه‌وه‌ی له‌ناو وڵاته‌كه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا له‌ناو بدات یان كه‌می بكاته‌وه، چین توانی له ماوه‌ی پێنج رۆژدا، نه‌خۆشخانه‌یه‌ك دروست بكات كه خۆی له هه‌زار و 500 ژوور ده‌بینێت.
پێگه‌ی "ئه‌لعه‌ره‌بیه" ئه‌مڕۆ شه‌موو 16ی كانوونی دووه‌م بڵاوی كردووه‌ته‌وه، ماوه‌یه‌ك له چه‌ند ناوچه‌یه‌كی چین ڤایرۆسی كۆرۆنا دووباره گه‌شه كردووه‌ته‌وه، بۆیه ئه‌و وڵاته بڕیاری دا چه‌ند نه‌خۆشخانه‌یه‌كی تایبه‌ت به كۆرۆنا دروست بكات، یه‌ك له‌و نه‌خۆشخانه‌یه له ماوه‌ی پێنج رۆژدا دروست كردووه كه پێشوازی له نه‌خۆشانی كۆرۆنا له باشووری رۆژئاوای په‌كین ده‌كات.
ئاژانسی "
شینخوا" بۆ هه‌واڵ له چین رای گه‌یاند، ئه‌و نه‌خۆشخانه‌یه كه له ماوه‌ی پێنج رۆژدا دروست كراوه، یه‌كێكه له‌و شه‌ش نه‌خۆشخانه‌یه كه دروست ده‌كرێن و خۆیان له شه‌ش هه‌زار و 500 ژوور ده‌بینن. بڕیاره له‌ناو هه‌فته‌ی داهاتوو سه‌رجه‌میان ته‌واو بن.
له‌ناو ئه‌م مانگه‌دا ڤایرۆسی كۆرۆنا له چین له چه‌ند ناوچه‌یه‌ك گه‌شه‌ی كردووه، به‌تایبه‌تی له ناوچه‌ی نانگۆنگ و شیگیاچوانگ له باشووری رۆژئاوای ئه‌و وڵاته.
بۆیه حزبی شیوعیی ده‌سه‌ڵاتدار له چین، به‌رنامه‌یه‌كی داناوه كه چه‌ند نه‌خۆشخانه‌یه‌ك تایبه‌ت به پێشوازیكردن له نه‌خۆشانی كۆرۆنا، له وڵاته‌كه‌ی دروست بكات.
تا ئێسته تووشبووانی كۆرۆنا له چین گه‌یشتووه‌ته 87 هه‌زار و 988 كه‌س، هاوكات چوار هه‌زار و 635 كه‌سیش گیانیان له ده‌ست داوه.