سه‌رۆك بارزانی پێشوازی له شاندێكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق و پارێزگاری سه‌ڵاحه‌دین ده‌كات.
به‌گوێره‌ی هه‌واڵێكی باره‌گای بارزانی، ئه‌مڕۆ شه‌موو 16ـی كانوونی دووه‌م له سه‌ڵاحه‌دین، سه‌رۆك بارزانی پێشوازی له شاندێكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق كرد كه پێكهاتبوو له د. قوته‌یبه ئه‌لجبووری سه‌رۆكی لیژنه‌ی ته‌ندروستی و ژینگه، موسه‌ننا سامه‌ڕائی سه‌رۆكی لیژنه‌ی دارایی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، هه‌روه‌ها د. عه‌ماڕ جه‌بر ئه‌لجبووری پارێزگاری سه‌ڵاحه‌دین.
وه‌ك له هه‌واڵه‌كه‌دا هاتووه، له دیداره‌كه‌دا بیروڕا له‌باره‌ی پرۆسه‌ی سیاسیی عێراق و كێشه‌كانی نێوان هه‌رێم و به‌غدا، هه‌روه‌ها بارودۆخی پارێزگاكانی ناوه‌ڕاستی عێراق ئاڵوگۆڕ كرا.
هه‌روه‌ها دووپات له به‌رده‌وامیی پێوه‌ندی و هاوئاهه‌نگی نێوان هه‌ردوولا كرایه‌وه.