جوو تیارێكی نمونه‌یی له سنووری شارۆكه‌ی چه‌مچه‌ماڵ، له ماوه‌ی رابردوودا نۆ جۆری نوێی ته‌ماته‌ی به ره‌نگ و قه‌باره‌ی جیاواز به‌رهه‌م هێناوه و تۆوه‌كانیشی خستووه‌ته بازاڕه‌وه كه ئێسته خواستێكی زۆریان له‌سه‌ره.
بۆ هه‌ر یه‌ك له‌و جۆره ته‌ماته‌ی كه به‌رهه‌می هێناوه ماوه‌ی چوار ساڵ توێژینه‌وه و هه‌وڵی له‌گه‌ڵدا داوه تا به‌رهه‌مه‌كه به‌و شێوه‌یه ده‌رچووه كه ئه‌و ده‌یه‌وێت، دواتر كشتوكاڵی سلێمانیش راستاندنی بۆ به‌رهه‌مه‌كه كردووه و په‌سه‌ندی كردووه، هه‌ر یه‌ك له‌و جۆره ته‌ماتانه له ره‌نگدا جیاوازن و له ته‌ماته‌ی ئاسایی ناچن.
هه‌ر یه‌كه و له ره‌نگ و قه‌باره‌ی جۆراوجۆر خستومه‌ته بازاڕاوه
شیخ جه‌مال جه‌لال، جووتیاری نمونه‌یی به "وشه"ی راگه‌یاند، له ماوه‌ی رابردوودا نۆ جۆر ته‌ماته‌ی جیاواز هه‌ر یه‌كه و له ره‌نگ و قه‌باره‌ی جۆراوجۆر خستومه‌ته بازاڕاوه و هه‌ر یه‌ك له‌و ته‌ماتانه ناوێكی كوردی و ناوی شاره‌دێ و ناوچه‌یه‌كم لێ ناوه و به‌رهه‌مه‌كانم جیاوازن و له بازاڕیشدا خواستی زۆریان له‌سه‌ره.
ناوی به‌شێك له‌و ته‌ماتانه‌ی به‌رهه‌می هێناون، سلێمانی، به‌كره‌جۆ، بره‌و، سه‌نگاو، شانه‌ده‌ر، ئامه‌د، چه‌رموو، كه‌سنه‌زان، به‌شێوه‌ی كیسه ده‌خرێته بازاڕه‌وه و ده‌فرۆشرێن.
زیاتر گوتی، بۆ هه‌ر یه‌ك له‌و جۆره ته‌ماتانه‌ی كه به‌رهه‌م هاتوون ماوه‌ی چوار ساڵ توێژینه‌وه‌م كردووه و له‌گه‌ڵی خه‌ریك بووم تا به‌و جۆره به‌رهه‌م هاتووه كه ویستومه، ئێسته به‌شێوه‌ی ته‌ماته له مۆڵه‌كاندا هه‌ن، به كیلۆ نافرۆشرێن، به‌ڵكو ده‌خرێنه ناو كیسه‌ی تایبه‌ت و هه‌ر كیسه‌ی 200 غرامی تێدایه، هه‌ندیجار به هه‌زار دینار و هه‌ندێجار به هه‌زار و 250 دینار ده‌فرۆشرێن.
ته‌ماته‌كان له رووی قه‌باره و شێوه‌وه جۆراوجۆرن، خڕ و درێژ و شێوه‌ی گۆزه و درێژ و خورمایین و هه‌روه‌ها له ره‌نگیشدا جیاوازن، سوور و په‌مه‌یی و زه‌رد و ره‌نگی تر.
سلێمانی/ هۆشیار عه‌لی