سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستان هه‌موو بیانووه‌كانی به‌غدای بڕیوه بۆ ئه‌وه‌ی ڕێككه‌وتنی نێوان هه‌ردوو لا واژوو بكرێ، به‌ڵام شیعه و سوننه بیانووی زیاتر به هه‌رێمی كوردستان ده‌گرن و داوای ڕاده‌ستكردنی كۆی داهاته‌كانی نه‌وتی و نانه‌وتی ده‌كه‌ن.
ئه‌مڕۆ شه‌موو 16ی كانوونی دووه‌م، جه‌مال شكور ئه‌ندامی لیژنه‌ی دارایی له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، به "وشه"ی ڕاگه‌یاند، دوو بۆچوون له باره‌ی پشكی هه‌رێمی كوردستان له بودجه‌ی عێراق هه‌یه كه یه‌كیان ڕاده‌ستكردنی 250 هه‌زار به‌رمیل نه‌وت و نیوه‌ی داهاتی ناوخۆیه، كه ئه‌مه پڕۆژه‌ی حكوومه‌ته، بۆچوونی دووه‌م ئه‌وه‌یه هه‌رێمی كوردستان هه‌موو نه‌وت و غازی هه‌رێم ڕاده‌ستی به‌غدا بكرێت.
هه‌رێمی كوردستان ئه‌گه‌ر بتوانێت چاكسازی بكات و مانگانه مووچه دابه‌ش بكات ده‌توانێت نه‌وت ڕاده‌ست نه‌كات
ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ی یه‌كێتی گوتی، شیعه و سوننه‌كان بۆچوونێكی تریان بۆ پشكی هه‌رێم هێناوه‌ته كایه‌وه كه داوای ڕاده‌ستكردنی هه‌موو كه‌رتی نه‌وتی و نانه‌وتی له هه‌رێم ده‌كه‌ن.
هه‌روه‌ك دووپاتی كرده‌وه كه هه‌رێمی كوردستان ئه‌گه‌ر بتوانێت چاكسازی بكات و مانگانه مووچه دابه‌ش بكات ده‌توانێت نه‌وت ڕاده‌ست نه‌كات و خۆی بیفرۆشێت.
بیانووه‌كانی به‌غدا به هه‌رێمی كوردستان له‌كاتێكدایه كه پێشتر شاندی هه‌رێمی كوردستان به سه‌رۆكایه‌تی قوباد تاڵه‌بانی له به‌غدا به نییه‌تی ڕێككه‌وتن هه‌موو مه‌رجه ده‌ستوورییه‌كانی به‌غدایان قبووڵ كردبوو.
سلێمانی/ هه‌ستیار عه‌بدوڵا