به‌رێوه‌به‌رایه‌تی كاروباری شه‌هیدانی هه‌ولێر به هاوكاری كۆمپانیای كار هاوكاری به‌سه‌ر كه‌سوكاری شه‌هیدان دابه‌ش كرد.
ئه‌مڕۆ شه‌موو 16ی كانوونی دووه‌م، فه‌رهاد ئه‌بوبه‌كر به‌ڕێوه‌به‌ری كاروباری شه‌هیدانی هه‌ولێر به "وشه"ی ڕاگه‌یاند، به‌هاوكاری كۆمپانیای كار 200 لیتر نه‌وت له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵێك كه‌لوپه‌لی خۆراك به‌سه‌ر هه‌ر خێزانێكی كه‌سوكاری شه‌هیدان دابه‌ش كرا.
ئه‌و هاوكاریانه كه‌سوكاری شه‌هیدانی سنووری سۆرانیش ده‌گرێته‌وه
روونیشی كرده‌وه كه 400 ماڵباتی كه‌سوكاری شه‌هیدان له‌و هاوكارییه سوودمه‌ند بوون.
هه‌روه‌ك دووپاتی كرده‌وه كه ئه‌و هاوكاریانه كه‌سوكاری شه‌هیدانی سنووری سۆرانیش ده‌گرێته‌وه و له چه‌ند ڕۆژی داهاتوو پڕۆسه‌كه به‌ڕێوه ده‌چێت.
ئه‌وه له‌كاتێكدایه كه هه‌فته‌ی ڕابردوویش له شاره‌كانی هه‌ولێر و سلێمانی و دهۆك بڕی 500 هه‌زار دینار كه له‌لایه‌ن كۆمپانیای كۆڕه‌ك دابین كرابوو به‌سه‌ر كه‌سوكاری شه‌هیدان به‌بێ جیاوازی دابه‌ش كرا.
هه‌ولێر/ فه‌یسه‌ڵ شێخانی